نوێترین

recent

16/04/2024

مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان بە یاسا زیادکرا.


موچەكانیان لە(١٧٠) هەزارەوە
بوو بە (٢٥٠) هەزارد دیناری عێڕاقی.
-------------------------------

دەنگ لەسەر ھەمواری یاسای
(خاوەن پێداویستی تایبەت) درا
ئەمڕۆی (٤/١٥) لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەی هەمواری یەکەمی یاسای خاوەن پێداویستی تایبەتی ژمارە ( ٣٨ ) ساڵی ) ٢٠١٣ )درا كە موچەكەیان (١٧٠)هەزار دینار بوو
دوای خوێندنەوەی پڕۆژە یاساكە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەڕلەمان مووچەكانیان كرا بە (٢٥٠) هەزار دیناری عێڕاقی.

هەمواری ئەم یاسایە دوای بڵاو بوونەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی کاری پێدەکرێت .

دارا سێکانیانی 
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
Picsart-24-02-23-21-31-09-085