پارتی لەگەڵ عەرەب و توركمان رێككەوتبوو پارێزگار بۆ كەركوك دابنێت
" بەغداد رێگری كردو هەوڵەكەی شكستپێهێنا"
رێككەوتنەكەیان لە هەولێر ئەنجامدابوو
نەجات حسێن، سەرکردەی تورکمان و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک, لە کوتلەی تورکمانی، ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر حکومەتی عێراق ڕێگر نەبووایە، پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ عەرەب و تورکمان بەبێ یەکێتی حكومەتی خۆجێی پێکدەهێنا، بەڵام لە بەغداوە ئەو هەوڵە شکستی پێهێنرا.
نەجات حسێن، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "پارتی و عەرەب و تورکمان لە هەولێر ڕێککەوتن پێکەوە حکومەتی خۆجێی کەرکوک پێکبهێنن، بەڵام حکومەتی عێراق دەستوەردانی کرد و ڕێککەوتنەکەی ڕەتکردەوە، بەو پێیەی یەکێتی 5 کورسی هەیە و ئەگەر بخرێتە دەرەوەی یارییەکە کێشە دروست دەبێت."
دەشڵێت، ئەگەر حکومەتی عێراق دەستوەردانی نەکردایە، پارتی و عەرەب و تورکمان حکومەتی خۆجێی کەرکوکیان پێکدەهێنا، چونکە خاوەنی 10 کورسین.
