نوێترین

recent

17/04/2024

کۆمسیۆن کاندیدێکی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخستنەوە


کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی کاندیدێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، زیادکردنی کاندیدێکی دیکە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دوورخستنەوەی کاندیدێکی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم ڕاگەیاند، کاوار نیعمەت محەمەد، کاندیدی بەرەی هەڵوێست لە سنووری پارێزگای دهۆک دوورخرایەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نەرمین محەمەد ساڵح کانیدی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ لیسەتەکە زیاد کرا، بۆئەوەی ڕێژەی کاندیدی ژن پڕ بکاتەوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085