سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، جه‌خت له ته‌بایى و پێكه‌وه‌ییى ته‌واوى لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كاته‌وه كه مه‌رجى پاراستن و مانه‌وه‌ى ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و فیدڕاڵى و قه‌واره‌ى ده‌ستوریى هه‌رێمى كوردستانه، ده‌شڵێت، "كه‌سوكارى ئازیزى ئه‌نفالكراوان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه تا كۆتایى له پڕۆسه‌ى گه‌ڕان به‌دواى ڕوفاتى شه‌هیداندا و گێڕانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شى نیشتمان به‌رده‌وام ده‌بین".
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له په‌یامێكدا باسی لهوهكردوه، "ئه‌مڕۆ یادى خه‌مگینى 36 ساڵه‌ى هه‌ڵمه‌ته به‌دناوه‌كانى ئه‌نفال و زیاتر له 182 هه‌زار منداڵ و ئافره‌ت و پیاو و گه‌نجى ئهنفالكراوى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه له یه‌كێك له سامناكترین تاوان و جینۆسایدى مێژودا ساڵى 1988 له‌سه‌ر ده‌ستى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى به‌غدا شه‌هید كران و لێكه‌وته‌كانى تا ئێستا و تا داهاتوویه‌كى درێژ، به‌رده‌وام ده‌بن، له‌م یاده‌دا به ڕێز و شكۆدارییه‌وه به بیریان ده‌هێنینه‌وه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پاكیاندا داده‌نوێنین".
داواكاریمان له حكومه‌تى فیدڕاڵى عێراق دوپاتده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ به‌جێگه‌یاندنى دادوه‌رى، ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له كاتێكدا دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق ئه‌م تاوانه‌ى به جینۆساید ناساندوه، "داواكاریمان له حكومه‌تى فیدڕاڵى عێراق دوپاتده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ به‌جێگه‌یاندنى دادوه‌رى، ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و قوربانییان له هه‌مو ڕویه‌كه‌وه و قه‌ره‌بو بكاته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌خت له خزمه‌تكردنى باشترى كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى ئه‌نفالكراوان له هه‌مو بواره‌كاندا ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌رچى له توانادا بێت، ده‌بێت درێخی‌یان بۆ نه‌كرێت".
تا كۆتایى له پرۆسه‌ى گه‌ڕان به‌دواى ڕوفاتى شه‌هیداندا و گێڕانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شى نیشتمان به‌رده‌وام ده‌بین
نێچیرڤان بارزانى ده‌ڵێت، "كه‌سوكارى ئازیزى ئه‌نفالكراوان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه تا كۆتایى له پرۆسه‌ى گه‌ڕان به‌دواى ڕوفاتى شه‌هیداندا و گێڕانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شى نیشتمان به‌رده‌وام ده‌بین، هه‌روه‌ها جه‌خت له كار و هه‌وڵى هه‌مه‌لایه‌نه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وەى تاوانى ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش به جینۆساید بناسرێت و هه‌رگیز تاوانێكى وا له هیچ شوێنێكى جیهان دووباره نه‌بێته‌وه".
ته‌بایى و پێكه‌وه‌ییى مه‌رجى پاراستن و مانه‌وه‌ى ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و فیدڕاڵى و قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمە
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "له‌م یاده‌دا جه‌خت له ته‌بایى و پێكه‌وه‌ییى ته‌واوى لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه مه‌رجى پاراستن و مانه‌وه‌ى ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و فیدڕاڵى و قه‌واره‌ى ده‌ستوریى هه‌رێمى كوردستانه، یادى شه‌هیدان هه‌میشه به خێر و درود له گیانى پاكیان، سڵاو له خێزان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان".
