مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان، بە توندی وەڵامی یوسف محەمەد دەداتەوە و دەڵێت:
سەرۆکە شکستخواردوەکەی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، هاتووە لەسەر پێکهاتەکان چەند قسە و تۆمەتی ناڕەوای ریزکردووە.
وتیشی، یوسف محەمەد لەو ماوەیەی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەماندا بوو، هەرێمی كوردستانی خستە نێو دۆخێکی دژوار و سەخت بۆیە وا باشترە بێدەنگ بێت و رابردووی خۆی لەبیر نەكا.
ئاماژەشی بەوەدا، کە یوسف محەمەد هەڵە و شکستەکانی خۆی بە قسەكردن لەسەر پێکهاتەکان دەشارێتەوە.
