نوێترین

recent

13/04/2024

پارەی ئەو بەرپرسانە کە باقاچاخ بردویانەتە دەرەوەی هەرێم ئەگـەڕێنرێتەوە



ئەندامێکی لیژنەی دەسپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسای گەڕاندنەوەی پارە بەقاچاخبراوەکان دەدات.

عالیە نوسەیف ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: دەستەی دەسپاکی چەند پڕۆتۆکێلێکی لەگەڵ وڵاتان ئیمزا کردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی پارە و ئەو کەسانەی تۆمەتی گەندەڵییان لەسەرە.

دەشڵێت: ئەنجومەنی نوێنەران لە ئێستادا کار دەکات بۆ دەنگدان لەسەر یاسای گەڕاندنەوەی پارە بەقاچاخبراوەکان بۆ ئەوەی بڕێکی زۆر لەو پارەیە بگەڕێندرێنەوە. 

وتیشی: یاداشت و رێککەوتن لەگەڵ ئەو ووڵاتانەی لە رێککەوتنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی نین پێویستی بە یاسایەکی نیشتیمانی ھەیە بۆ ئەوەی عێراقیش بچێتە ناو ریزبەندی جیھانییەوە لەسەر ئەو بابەتە و بەم شێوەیە کارەکانی دەستەکە ئاسانتر دەبێت. 

بەپێی خەمڵاندنەکان، کۆی ئەو پارەیەی لە ٢٠ ساڵی رابردوودا براوەتە دەرەوە دەگاتە نزیکەی ٣٥٠ ملیار دۆلار و عێراق چەندینجار داوای لە وڵاتان کردووە ھاوکاری بکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە، بەڵام ھێشتا پارەکان نەگەڕێنراونەتەوە
Picsart-24-02-23-21-31-09-085