١-ئەمجارە پارتی بە ڕوونی ئەوەی ئاشکرا کرد کە هەموو هەڵبژاردنەکان ساختە بوون و پێش وەختە ئەنجامەکان زانراون و جارەکانی پێشوو پارتی بە بەشی خۆی زۆر ڕازی بووە و ئەوانی تریش نوقەیان نەهاتووە و ئەمجارە پارتی کۆتای لەدەست داوەوە بە بەشی خۆشی ڕازی نیە بەڵام ئەو نوقەی لێوە دێت کۆستەڵە بە یاریەکە دەکات….بیرتان نەچێت پێشووتر پارتی ٥٦ کورسی هەبووە بە کۆتاکانەوە.
٢- ژمارەی کورسیەکان بۆ ئەم هەڵبژاردنە ئاوەها دانرابوون پارتی (٣٣ بۆ ٣٧ )کورسی .. یەکێتی (٢٥ بۆ ٢٩) کورسی ..هەربەجدی ئێوە پێم بڵێن چەند کورسی ماوەتەوە بۆ هەموو ئەو لیست و لایەنانەی تر کە بە نیازن دەسەڵات بڕۆخێنن؟؟؟!!!! هەڵبژاردن بکرێت سەد لە سەد ئەنجامەکان نزیك دەبن لەم دوو ژمارەیەی سەرەوە…
٣- پارتی بڕیاری بایکۆتی دا چونکە دڵنیا بووە لەوەی ئەمجارە یەکێتی لە گەڵ چەندین حیزب و لیستی نزیک لە خۆی ڕێک دەکەوێت دوای هەڵبژاردن داوای سەرۆکی هەرێم یان سەرۆکی وەزیران بۆخۆی دەکات وداوای سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ لایەنێکی نزیك لە خۆی دەکات…هەڵبژاردن بکرێت ئەمەش سەد لە سەد دەبێتە واقیع …
٤- پارتی ویستی ئەوەی هەبووە وەک جاران خۆی بتوانێ نیوە + ١ بەدەست بێنێت بۆی هیچ لایەنێك لە کاتێکی دیاری کراو نەتوانێ حکومەت هەڵبوەشێنێتەوە یان فشار بکات..پارتی دەبێ تێبگات ئەمە بۆ لەمەودا ئەستەمە و دەبێ باوەڕی بە بەژداری فیعلی و کارای هەموو لایەنەکان هەبێت..
٥-داهاتوو چی ڕوودەدات:-گەر پارتی بەردەوام بێت لە بایکۆت هەموو میدیاکان دەڵێن هەڵبژاردن دەکرێ من دەڵێم وانابێ سیناریۆی پارتی وەک سەدر نابێ و ئەوکات گرشی زۆر ڕوودەدات و کارتی دەستی یەکێتی داواکاردنی داهاتی سلێمانی دەبێت بە جودا و جگە لەوەش هەرێم دەخەنە دۆخێک کە دڵی عەرەبێک بۆی ژان بکات..
٦-چارەسەر:- لایەنەکان واز لە تەکەبور و شیعاری ڕووخاندنی یەکتر بێنن بە دڵنیای یەکتریان بۆ لاواز دەکرێ بەڵام یەکتریان بۆ ناڕوخێنرێت پێوستە بە زووی بە هەموویان خەمی میللەت و مووچە و داهاتووی هەرێم بخەنە پێش خەمی کورسی و ژمارەی پەرلەمانتارە بێ سوودەکانیان …
لە ئێستادا چەندین نێوەندگیری هەیە بۆ پەشیمان کردنەوە و ڕازی کردنی پارتی.. ئیتر پێمان خۆش و ناخۆش بێت ئەمە واقیعی هەڵبژاردنە لە کوردستان..
تێبینی/ خوای گەورە شاهیدە یەك ووشە لە نووسینەکانم بە مەبەستی لایەنگیری یان دژایەتی هیچ لایەنێك نانوسم تەنها مەبەستمە ئێوە بەرچاوتان ڕوون بێت و سوودێك بگەیەنێم.
دۆستی ئەحمەد موسی
١٩/٣/٢٠٢٤
