نوێترین

recent

19/03/2024

رێباز حملان: ماڵە بارزان و پارتی دوا قەڵغانی سەختی بەرگریكارن ‏



پاراستنی كیانی ھەرێمی كوردستان 
پاراستنی كەرامەت و ماف و حورمەتی ھەموو تاكێكی كوردە لەم ھەرێمە بێ جیاوازی ...
ئەوەی پارتی و سەرۆك بارزانی بریاریاندا 
پەیامەكە روونە ماڵە بارزان و پارتی دوا قەڵغانی سەختی بەرگریكارن لە مانەوەی شەرەفمەندی كورد و كوردستان 
شەرو ساروخ و دەبابەو كیمیایی و ئەنفال چۆكی بەو رێبازە دانەداوە، 
نەك ھەڵبژاردنێك ، ھەر ھەڵبژاردنێك بكرێت بە ھەر شێواز و سیستەمێك بێت بە دەنگی جەماوەری كوردستان پارتی براوەی یەكەمەو ئەوەش دەبینن بە چاوەكانتان، 
ئەمەی ئێستا ستۆپكردنە بە غەدرو نا دادی و بێرێزی بە شەریكایەتی و بێرێزی بە رێكەوتننامەو بێرێزی بە دامو دەزگاكانی دەوڵەت 
رۆژانی داھاتوو وەك ھەموو جار دەر ئەنجامی پێداگری و ھەڵوێست و بریارەكانی پارتی دەزانن كە ئەم ماڵباتە و ئەم ھێزە نیشتمانپەروەرە ھەر ھەنگاوێك دەنێت بۆ ژیان و پاراستنی شوناسی نەتەوەیی و نیشتمانی كوردە.


رێباز حملان
یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
Picsart-24-02-23-21-31-09-085