نوێترین

recent

26/03/2024

ئۆپۆزیسیۆن یان دوکانی سیاسیی؟



ھاوژین عەبدوڵا

ڕوی ڕاستی رووداوەکان و نەبونی ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستەقینە لەهەرێمی کوردستاندا، لەم کاتانەدا دەردەکەوێت.

ئێوە سەرنج و دیقەت بدەن، خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی مامۆستایانی ناڕازی، رێك لە تەنیشت دیواری ماڵەکەی (سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ) بوو. بەڵام، نەک نەهاتە ناو خۆپیشاندەران، بەڵکو خۆی کردە کەڕەی شەربەت !!!!

هەمان سەرنج، بۆ تەواوی حیزبەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی (پارتی و یەکێتی) ڕاستە. ئێستا، دەبێت تێبگەین، ئێمە حیزبی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینەمان نیە، بەڵکو تەنها دوکانی سیاسیمان هەیە، کە
تەنها خەریکی قسە و هاتو هاوارن. ئەوانە، لەپەنا دەسەڵات، خەریکی کاری حیزبیین ئۆپۆزسیۆنێکی ساختەن، بۆ بەرژەوەندی کەسیی خاوەنیی حیزبەکانیان. 

 نەگبەتی ئێمە تەنها دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی شکست خواردوو نیە، ئێمە ئۆپۆزسیۆنیشمان نیە. بەداخەوە !
Picsart-24-02-23-21-31-09-085