نوێترین

recent

17/01/2024

ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەسپێدەکاتەوە.

 

وەزیری دەرەوەی عێراق راگەیاند، چەند هەفتەیەک پێش ئێستا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای عێراقی چووینە ئەنقەرە و گفتوگۆیەکی باشمان هەبوو، یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانیش کە تاوتوێمان کرد هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان، ئێستا هیچ کێشەیەک لە بەندەر و بۆرییەکەدا نییە، ئەوان ئامادەییان دەربڕیوە دەست بە هەناردە بکەنەوە، بەڵام کێشەکە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدایە.

د. فوئاد حوسێن باسی رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی دەکات و دەڵێت، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا رێککەوتنێک لەنێوانیان واژۆ کراوە، بەهیواین بەمزوانە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە. رۆژانی 13 و 14ـی ئەم مانگە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەردانی بەغدای کرد و چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حیزبی عێراق کرد، لەبارەی کێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنەوەی نەوت گفتوگۆی لەگەڵدا کردن. 

Picsart-24-02-23-21-31-09-085