نوێترین

recent

17/01/2024

هەرێم و بەغداد رێككەوتنێكیان واژووكرد و كێشەیەكی نێوانیان چارەسەردەکرێت،.

 


وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، هەولێر و بەغداد رێككەوتنێكیان لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتەوە واژووكردووە و دەشڵێت، “هیچ گرفتێك لە بۆریی نەوت و بەندەری جەیهاندا نەماوە”.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت كێشە لە نێوان هەولێر و بەغداد دا هەیە و دوو رۆژ لەمەوبەر رێككەوتنێك لەبارەی چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی نەوت و كێشەكان لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم واژووكراوە.

راشیگەیاند، بۆریی نەوت لە لایەن توركیاوە كراوەتەوە و هیوادارم لە ئاییندەیەكی نزیكدا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكەینەوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085