یەکێتى: پۆستى پارێزگارى کەرکوک مافى یەکێتییە و سازشى لەسەر ناکەین
ستران عەبدوڵا ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى لەبارەى گفتوگۆکان بۆ دانانى پارێزگارى نوێى کەرکوک بە میدیاى حزبەکەى راگەیاندوە، یەکێتى دەخوازێت پارێزگارێکى کورد و بە تایبەتیش یەکێتى بۆ حکومەتێکى خۆجێی هەمە لایەنە لە کەرکوک دابنرێت، بە تایبەت کە ئەنجامى هەڵبژاردن تەئکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت پارێزگارى نوێ هەم کورد بێت و هەم یەکێتى.
ئەو هەڵوێستەى یەکێتى لەکاتێکدایە کە شارەزایان پێکهێنانى حکومەتى خۆجێی کەرکوک بەپێى ئەنجامەکان ئاڵۆز دەبینن و هیچ پێکهاتەیەک کورسى تەواوى نییە بۆ ئەوەى پۆستى پارێزگار دابنێت، لە کاتێکدا پێشتر یەکێتى بەڵێنى بە خەڵکى کەرکوک داوە کە پۆستى پارێزگار وەربگرنەوە.
