نوێترین

recent

07/01/2024

پارتی لەنێوان کردارو گوفتاری نەتەوەیی دا!

 ئایا پارتی پێچـەوانەی دروشمە نەتەایەتیەکانی لە کەرکوکی (دڵ وقودسی کوردستان) ڕێكـەوتن لەگەڵ لایەنە عەرەب وتورکمانە شۆڤێنیەکان ئەنجام ئەدات


چەند هەواڵێك لەماڵپەڕە عەرەبی کوردیەکان بڵاوکراوەتەوە گوایا پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ لایەنە عەرەبی وتورکمانەکان لەگفوگۆی ڕێكەوتن دان بۆدانانی پارێزگارو سەرۆکی ئەنجوومەنی شاری کەرکوك

زۆربەمان ئەزانین جەنابی کاك مەسعود ومیدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕابردوودا دروشمی نەتەوەییان بەرز ئەکردەوە زۆرترینەی بڵاوکراوەکانیان باس لەدروست کردنەوەی ئینتمایی نەتەوایەتی گەڕانەوەی ناوچە دابڕێندراوەکان بووە!
تا ئاستێك و پاش ئەوەی لەکەرکوك بەڕێژەیەکی کەم دەنگیان هێنا ( بەرپرسانی ئەو حیزبە پێیان وابوو هۆکارەکەی (پارتی باجی نەتەوایەتی لەشاری کەرکوك دا) داوە!
گوایا پارتی جیاواز لەلایەنەکانی تر بەهۆی ئەوەی زیاتر گرنگی ان بەدروشمە بەنەتەوایەتی ەکان داو هەرئەمەش وای کرد دەنگێکی کەم لەکەرکوك بەدەست بهێنن!
بەڵام ئەوەی عەرەب وتورکمانەکان لەمیدیاکانیانەوە باسی ئەکـەن پێچەوانەی دروشمەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانن
بۆ بەگژا چوونەوەی ئەو لایەنانە پاراستنی دروشمە نەتەوەییەکانیان پێویستە پارتی پێش هەموو لایەنەکان داوایی ڕێكەوتنی سیاسی لەیەکێیی لەکەرکوك وناوچە دابڕیندراوەکان بکات وپێداگری لەپێدانی پۆستیئ پارێزگاری شارەکە بکات کە دەبێت بۆکورد بێت بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن لەناو کوردا بۆیەکێیی بێت.
چاودێران پێیان وایە عێراق ناوچەکـە ئەکوڵیت : عێراق ئێران لەلایەك وتورکیا لەلایەکی دیکە هەریەکەیان هەوڵ ئەدەن بزماری خۆیان بەسینەی شاری کەرکوك ی خۆڕاگرو ستەم لێکراودا دابکتون.
ئومێد ئەکەین هەموو ئەو دەنگۆیانە هەڵبەستراوبن وپارتی نەکەوێتە ژێر کاریگەری فەرمانی تورکیاو عەرب وتورکمانە شۆڤێنیەکان ،
زۆربەتان ئەزانن سەرۆکی پارتی لەکۆڕو سیمینارەکان چۆن باسی کەروکوكی کردووە! ئێستا ئەگەر بێت وپارتی لەو هەڵەگەورەیە (بڤەیە) نزیك بێتەوە (کەبڕوامانیە ڕێكەوتن لەگەڵ عەرەب وتورکمانی شٶڤێنی دژی کورد بکەن)
ئەوکاتە نیشانەی پرسیاری لەسەر ڕابردوو داهاتووی ئەو حیزبە دروست ئەکات و ئەکەونە بەرنەفرەتی مێژوو ولەهەما کات دا سزایەکی قورس لەلایەن خەڵکی کوردستان وکەرکوك وگەرمیان بەتایبەت ئەدرێن. چوونکە دروشمەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەبێتە بڵقی سەرئاوو متمانەی خەڵکی کوردستان بەگشتی لەدەست ئەدەن.
لەهەموو سەردەمەکانی شۆڕش شاری کەرکوك بەعێراقێکی بچووك کراوە ناوبراوە و وچەقی مل ملانێی سەرجەم شٶڕشە کوردیەکان بووە!
ئەمەش تەخروبەیەکی باشە بۆ خەڵکی کوردستان تابزانن
بەکـردار کام لایەنە سیاسیە لەخەمی نەتەوەو خاك دایە.
ئایا تۆی هاوڵاتی پێت وایە ئەو حیزبە گەورەیە ئەو هەڵە گەورە دژی خەڵك وخاکی کوردستان ئەنجام بدات؟
Atta Abdulla عطا حاجی عــەبدووڵا 06/12/2024
Picsart-24-02-23-21-31-09-085