نوێترین

recent

31/01/2024

لاهور شێخ جەنگی: بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەم.

 


لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەم بە لیست بێت یان وەك حزب.


ئاوێنە: لاهور شێخ جەنگی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان لەبارەی ئەوەی كە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات، وتی"من بەشداری لە هەڵبژاردنی كوردستان دەكەم، لەو گوتارەی كە لەدوای كۆنگرە]ی یەكێتی[ پێشكەشم كرد وتومە بەشداری لە هەڵبژاردنی كوردستان دەكەم بە لیست بێت بە حزب بێت بە هەر شتێك بێت."

لەبارەی ئەوەی ئایا ئامادەكارییان دەستپێكردوە بۆ هەڵبژاردنەكە، لاهور شێخ جەنگی وتی"جارێ نازانین هەڵبژاردن دەكرێت یان ناكرێت."

Picsart-24-02-23-21-31-09-085