نوێترین

recent

23/12/2023

هەنگاوەکـانی پافڵ جەلال تاڵەبانی" کۆتایی بـەتاك ڕەوی حیزبی وهێزی ملیشیاو مافیا گەرێتی ئەهێنێت!


هەنگاوەکـانی پافڵ جەلال تاڵەبانی"
کۆتایی بـەتاك ڕەوی حیزبی وهێزی ملیشیاو مافیا گەرێتی ئەهێنێت!؟
لەپاش ٨ی تەممووز هەموو لایەك بەتایبەت کادیرانی یەکێتی پێیان وابوو کە پافڵ جەلال تاڵەبانی یەکێتی بەرەو هەڵدێرو چارەنوسێکی نادیار ئەبات!
زۆر کەس پێی وابوو کەیەکێتی هاوشێوەی گۆڕانی بەسەردێت ئەبنە پاشکۆی پارتی!
بەڵام پافڵ جەلال تاڵەبانی توانی هەموو ئەو گومان وبۆچوونانە بەتاڵ بکاتەوە
هـەنگاوە کرداریەکانی پافڵ تاڵەبانی لەگەڕانەوە بۆ ناوجەماوەر دەرکردنی هەندێك بەرپرسی نابەرپرس وبێزراوی ناو خەڵك یەکیتی بەرەو نوێگەری وبوژانەوە برد
پافڵ تاڵەبانی توانی هەموو دەست بەسەر ئەوهێزای ئەو بەرپرسانە دا بگرێت کەهەندێكیان لەپشت بەرپرسەکانیانەوە خەریکی کاری مافیا گەری وسەرانە سەندن وقاچاخاچێتی بوون وبوبوونە هەڕەشە بۆسەر گیانی هاوڵاتیان،
ئەم هەنگاوەی پافڵ تاڵەبانی کاردانەوەیەکی ئیجانی بەدوای خۆی دا هێنا.
هەندێك بەرپرس لەناو دەزگاکانی ڕاگەیاندن وئەمنی وسەربازی دوورخرانەوە کە زیانێکی گەورەیان بەیەکێتی گەناندبوو
لەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دا توانرا ئەو خەونەی ناحەزانی یەکێتی لەگۆڕ بنرێت وئومێدێکی لەدڵ ودەرونی لایەنگرانی حیزبەکەدا چەسپاند
بەبۆچوونی ئێمەو پێمان وایە ئەگەر پافڵ تاڵەبانی بەم شێوە بەردەوام بێت بەدڵنیایەوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکیتی لەبەرامبەر لایەنەکانی تر سەرکەوتنێکی مێژووی تۆمار ئەکات.
سەرەڕای هەموو ئەم کارە باشانە یەکێتی بێ کەم وکوڕی نیە سەدان کادیری دڵسۆزی هاوبیر پشت گوێ خراون ئیشیان لەگەڵ ناکەن. بەتایبەت هەندێك لەپێناو مانەوەی خۆیان وگەندەڵی ومەحسوبیەت کار وپیشەیان لێ دانەلەو دڵسۆزانەی یەکێتی.چوونکە دڵنیان ئەوان بگەڕێنەوە کایەی سیاسی جێگا بەگەندەڵکاران لەق ئەکەن، پێویستە پافڵ تاڵەبانی لەدەرەوەی ئەوبازنەیی بۆیان داناوە. ببۆ زانینی گرفتە چارەسەرنەکراوەکان ڕاوێژ لەگەڵ ئەو کەسانە بکات کەتا ئێستا لەئەدای حیزبەکە نیگەرانن
یەکێتی بەحیزبی شەهیدان ناسراوە وەك ئەڵێن ڕووبارێك لەخوین سەرچاوەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە بۆیە هەرگیز ئەو حیزبە ناکەوێتە ژیر کاریگەری هیچ لایەنێك ئەمە لەکاتێك دا ڕێكەوتن و یەکتر قبوڵ کردن لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان کارێکی گونجاو باشە کاردانەوەی ئەرێنی بەدوای خۆی دا ئەهێنێت.،


Picsart-24-02-23-21-31-09-085