بەپێی هەواڵێکی ئێن ئاڕتی"
هەندێک پسوڵەی ئەنجامی ئەلکترۆنی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک یەکێتی یەکەمە وبە ه نەوەی نوێ دووەم و پارتی سێیەمە و لیستەکەی کۆمەڵ و یەکگرتوو چوارەمن، بەڵام چاوەڕوانی بژاردنی دەستی دەکرێت و تا ئێستا ژمارەی کۆتایی دیار نییە.
ئەمڕۆ دووشەممە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوە چوو، بەپێی هەندێک پسوڵەی ئەنجامی ئەلکترۆنی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک یەکێتی یەکەمە و نەوەی نوێ دووەم و پارتی سێیەمە و لیستەکەی کۆمەڵ و یەکگرتوو چوارەمن.
لە بنکەیەکی دەنگداندا، یەکێتی ١٣٣و نەوەی نوێ ٤٨ دەنگ و پارتی ٣٨ دەنگ ولە بنکەی بڵێسە لە کەرکوک یەکێتی ٢٠٩ دەنگ و نەوەی نوێ ٨٨ دەنگ و پارتی ١٢ دەنگیان هێناوە.
لە قوتابخانەی قرناو لە ناحیەی شوان یەکێتی ٢٠٠ دەنگ و نەوەی نوێ ٩٥ دەنگ و پارتی ١٥ دەنگیان هێناوە.
تا ئێستا، چاوەڕوانی بژاردنی دەستی دەکرێت و ژمارەی کۆتایی دیار نییە.
