عهتا سهراوی، ئهندامی پێشووی سهركردایهتی یهكێتی نیشتمانی كوردستان رایگهیاند، "دەبێت هەموومان گلەیی و گازندەیی شەخسی وەلانێین و پێکەوە لێ نەگەڕێین یەکێتی توشی شکست ببێت".
عهتا سهراوی، له نامهیهكدا له لاپهڕهی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك كه ئاڕاستهی "تێكۆشهرانی" حزبهكهی كردووه دهڵێت: "بەڵێ مافتان خوراوە، بەڵێ نادادیی تاسەرئێسقان بێزاری کردون، بەڵێ ئەوەی هەموان بەماڵ و تەمەن و خوێن، خۆمان بۆکردە قۆچی قوربانی، ئەمە نیە ئێستا دەیبینین ژیانی خەڵک و مووچەی کۆیی مووچه خۆران و خزمەتگوزاریی، پیاو شەرم لەخۆیی دەکات ئەو وەزعە دەبینێت".
باسی لهوهشكردووه: "هەموان ئاگاداری ئەو کارەساتەن کەلە فەلەستین روو دەدات، ئاگاداری رووداوەکانن و بەغدایش هەردوێنێ سوننەکان دورخرانەوە چ حەلبوسی و چ وەزیرە سوننەکان، ئاگاداری هەولێر و سلێمانیش هەن".
دهقی نامهكه:
نامەیەکی کراوە
بۆ تێکۆشەرانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
## بەهەمومان نابێ ڕێگابدەین بازرگان و کەسانی بودەڵە خۆیان بکەن بەخاوەنی مێژومان.
##دەبێ پێکەوە مێژومان بپارێزین و ئەم سەنگەرە نەکۆنگرەیەو نەپۆستی حکومی.
سڵاوێکی گەرم
کەس و کاری سه ربەرزی شەهیدان
پێشمەرگە دێرینەکان، ڕێکخستن و کەم ئەندام وتێکۆشەرانی ڕۆژانی ڕەش....
بەندە لەنزیکەوە لەخزمەتی زۆربەتان بوم و هاوخەبات و هاوخەمین...
بەڵێ مافتان خوراوە، بەڵێ نادادیی تاسەرئێسقان بێزاری کردون، بەڵێ ئەوەی هەموان بەماڵ و تەمەن و خوێن، خۆمان بۆکردە قۆچی قوربانی، ئەمە نیە ئێستا دەیبینین⁉️ ژیانی خەڵک و موچەی کۆیی موچه خۆران و خزمەتگوزاریی .... پیاو شەرم لەخۆیی ئەکات ئەو وەزعە دەبینێ.
من دەمەوێ بەهەموتان بڵێم .. کێ لەئێوە ڕۆژێک لەڕۆژان بیری لەوەکردوەتەوە کەخەباتی کردوە ئەنجامەکەیی بۆخۆی بێ⁉️ کەسمان، رەنگە زۆربەتان لە25 ساڵی ڕابردو پێکەوەبوین کێشەناوخۆیی و ده رەکییەکانتان بیربێ و چاک دەزانن کێ خەمی گەورەی ینک و کێش بازرگانە.
هه ڤاڵان خوشک و برایانی خۆشەویستم...
هەموان ئاگاداری ئەو کارەساتەن کەلە فەلەستین ڕوو دەدات...ئاگاداری رووداوەکانن و بەغدایش هەردوێنێ سوننەکان دورخرانەوە چ حەلبوسی و چ وەزیرە سوننەکان... ئاگاداری هەولێر و سلێمانیش هەن.
مەخابن ئەم جەنگی جیهانییە لەو ناوچەی پێی دەڵێن دڵی دنیا... لە ڕوسیا بۆ ئێران ... میسر و ئوردن و لبنان و خلیج ..تا تورکیاو عێراق..
ئێمەی کورد.... ئەنفال و کیمیاباران .. مان بیرنەچوە... شنگال و داعش تائێستاش دێوەزمەیی ژیانمانن.
بۆیە تەنهاو تەنها ئەوانەیی لە نزیک پەنجا ساڵی ڕابردو خاوەندارێتی مێژویی یەکێتی دەکەن تێ دەگەن و خەمخۆری ڕاستەقینەن بۆئەم گەلە... بۆیە داواتان لێ دەکەم لێ مەگەڕێن لەوەزیاتر ڕەنج بەخەسارو ماڵوێرانبن...
وا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقە... له نەینەوا.. کەرکوک .. سلاح الدین.. دیالە... هەمو گلەیی و ناهەقییەک وەلانێین کێ بەشایستەو نوێنەری مێژوی یەکێتی دەزانن ئەوانە سەربخەن.. نابێ پشت لەمێژوی خوێناوی خۆمان بکەین..
تکایە واکاندیدی پەڕلەمانیش دیاری دەکەن، دەبێ لەئێستاوە کەسانێک دیاری بکەن کەبەهەق بەشێک بێت لەمێژومان... بەهەمومان نابێ ڕێگابدەین بازرگان و کەسانی بودەڵە خۆیان بکەن بەخاوەنی مێژومان، ئێوە پۆست وپلە دروستی نەکردون ... ئێوە مێژوتان دروست کردوە... دەبێ پێکەوە مێژومان بپارێزین و ئەم سەنگەرە نەکۆنگرەیەو نەپۆستی حکومی ... تابتوانن بێ بڕیاری ئێوە کەس بکرێتە نوێنەرتان لەپەڕلەمان.. چونکە پێویستی بەدەنگی ئێوەیە .. دەبێ هەموان لەم سەنگەرەو بیسەلمێنین کێ خاوەندارێتی مێژویی ینک دەکات...
بۆیه دەبێ هەموان گلەیی و گازندەیی شەخسی وەلانێین و پێکەوە لێ نەگەڕێین ینک توشی شکست بکەن...
تەنهاو تەنها ئەوئەرکە قورسە بەتێکۆشەرانی ڕاستەقینەو یەکێتیە ڕەسەنەکان دەکرێ. نەک حازری خۆران و بازرگان .. و ......
لەگەڵ ڕێزم
عەتاسەراوی
