نوێترین

recent

14/11/2023

بازرگانەکان لەتووش بووان بە مادەی هۆشبەر جیابکەنەوە!

 

هۆشداری

مامەڵەکردنی لەگەڵ بازرگان وتووش بوانی مادەی هۆشبەر  تەنها لەهەرێم کوردستان یەك مامەڵەیان لەگەڵ ئەکرێت ئەمە لەکاتێك دا لەسەرتاسەری دنیا تووشبووان وەك نەخۆش مامەڵەیان لەگەڵ ئەکرێت وئەکرێنە سەرەداوی دۆزینەوەی بازرگانانی  ئەو مادە ترسناکەی بەرۆکی بەشارەکانی هەرێمی کوردستان گرتووە.

بڵاو بوونەوە و ئالوودە بوون بە (مادەی هۆشبەر) ڕێژەی تاوان بەرەو هەڵکشانێکی ترسناك ئەبات

قاچاخ چێتی لەسەرتاسەری جیهان دا بوونی هەیەوهەتا ئێستا هیچ ووڵاتێك نەیتوانیوە قاچاخچێتی بن بڕ بکات .
لە قاچاخاچێتی بە جەستەی، مرۆڤ وسنور بەزاندنی نایاسایی، تامادەهۆشبەر .و بڕینەوەی داری دارستانەکانی ئەمازۆن .کەئێتسا گەورەترین مافیاکانی جیهان لەووڵاتی بەرازیل بەنایاسایی دارەکان ئەبڕنەوە و بەڕێگای ئاوی دا ڕەوانەی ووڵاتانی ئەکەن هیچی کەمتر نیە لەبازرگانی بەمادەی هۆشبەرەوە
هەموو جۆرەکانی دیكەی قاچاخاچێتی لەسەرتاسەری جیهان دا ئەکرێت بەڵام لەووڵاتێك بۆ ووڵاتێکی تر ڕێژەکەی جیاوازی هەیە

هۆکارەكانی ئالوودە بوون زۆرە بەڵام دووهۆکاری سەرەکی هەیە یەکێکیان کاتێك مرۆڤ هەموو پێداویستیەکانی ژیان بەردەست ئەهێنیت هیچی تر نیە لەو دیو ئەوەی کە هەیەتی بیکات ناچار بۆ چێژێکی کاتی  وتایبەت پەنا بۆ بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر ئەبات .
وەك ئەکتەرو ناودارەکانی جیهان و لوبنان ووڵاتانی خلیج و ئەوروپاو ئەمریکا وچەند ووڵاتێکی تر
لەئێستادا لە لوبنان دا ئێستا تەنها بازرگانی بەکریستاڵەوە ئەکرێت ئەویش دوا مادەی هۆشبەرەو پاش ئەوە ژیانی ئالودەبوو بەرەو کۆتایی ئەڕوات

هۆکاری دووەمیان کەسانی هەستیارن کەلەژێر چینی هەژاری دائەناڵێنن وبەناچاری پەنا بۆ مادەی هۆشبەر ئەبەن
تابۆساتێك فێڵ لەهزری خۆیان بکەن لەجەنجاڵی ونادادی ژیان دور بکەوەنەوە

بەڵام ئەوەی لەهەرێمی کوردستان ڕوو ئـەدات کارەساتە لەحاڵەتەوە بووە بەدیاریدە چوونکە بەشێك لە سیاسيیە دەسەڵات دارەکان خۆیان هاوبەی بازرگانە نایاساییەکان ئەکەن
بەئاشکرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ڕیکلام بۆ جۆرەکانی مادەی هۆشبەر ودەرمانی ساختە و زیان بەخش ئەکەن وبەدلێڤری ئەیگەیەنن بۆ ئەم مەبەستەش سودیان لە بەشێك لەکچە بەناو مۆدێل و ئارایشتگاو..هتد بینیوە
قەیرانی دارایی وسیاسی و هۆکاری سەرەکی تووش بوونە بەمادەی هۆشبەر
نەبوونی سیستەم ویاساییەکی تایبەت بەم بازرگانیە و سزانەدانی بازرگانەکان و كاركردنبان بە ئاشكرا بەرۆکی خەڵکی هەرێمی کوردستانی گرتووە هەروەها وجوگرافیای هەرێم کەشی لەباری بۆ بازرگانەکان ڕەخساندووە

لە ڕوی زانستی پزیشکی دەرونیەوە دەبێت كەسی توش بوو وەك نەخۆش مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و سەنتەرێکی پزیشکی دەروونیان بۆ بکرێتەوە لەخەڵكانی ڕاهێنراو هاوشیوەی نەخۆشخانەیەك لەناو گرتوخانەیەك دا.. تا چاك ئەبنەوەو بەتەندروستی باشەوە ئەگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگا ئەمە تاڕادەیەکی زۆر باش سەرکەوتوو بووە.

ئەوەی جێگای سەرنجە لەهەرێمی کوردستان بازرگان و بەکارهێنەر یەك یاسا ئەیان گرێتەوە ئەویش سزای بەند کردنە !!!
ئەمە یاسایی ساڵی حەفتاکانی ڕژێمەکانی عێراقە لە مۆزەنبیقیش کاربەم جۆرە یاسا ناکرێت
. بۆیە پێویستە وەزیری تەندروستی تاوانباری بازرگانی و نەخۆش بەمادەی هۆشبەر جودا بکاتەوە

ئەوانەی تاوانکاری سەرەکی خاوەن دەسەڵاتن بە ئالوودە کردنی کۆمەڵگـا لەگەڵ ئەوکەسانە دائەنرێن دوای ئەوەی کەسێك ئەکوژن دواتر گۆشتەکەشی ئەخۆن
تەنها یەك گرتوخانە هەیە لەجیهان دا کە تێی چوون بەزیندووی ناگەڕێنەوە وەك گرتوخانەی (دۆلفینی ڕەش لەڕوسیا )

ئێستا خەڵك ئەبێت هۆشیار بکرێتەوە لەو مەترسیـە ترسناكە بەتایبەت دایكان وباوکانی بەڕیز
زۆر بەئاگاییـەوە چاودێری مناڵەکانیان بکەن چوونكە بازرگان حکومڕانی ئەکات لەبەر ئەوەیە ئەبێت خەڵك خۆی ئاگایی لەخۆی بێت ئەگینا بازرگان وشەریکـەکانیان لایان گرنگ نیە چەند کەس تووش ئەبێت هێندەش هۆشیار نین بزانن داهاتوی ئەم خەڵكـە چی بەسەر دیت گرنگ گیرفان وبانکەکان پڕ کرێن لەپارەی ئەوان.
پابلۆ ئۆکسۆباریش خەڵکی توشی مادەی هۆشبەر ئەکردوو هەر خۆشی هاوکاری ماڵە هەژارەکانی ئەکرد قوتابخانەو نەخۆشخانەی بۆ ئەکردنەوە !!

ئەبێت دەزگا ئەمنیەکان چاو کراوەتر بن وە لەناو دەزگا ئەمنیەکان خەڵکانێك هەن لەئەفسەرو ئاسایش وپۆلیس خاوەنی ویژدانی زیندوون زۆر بەتوندی ڕوبەڕی ئەم کارە قێزەونانە بوونەتەوە

ئەگەر پیاوانی یاسا نەبن لەماوەی دوساڵی داهاتودا لە ٪٢٠ خەڵك توش بامادەی هۆشبەر ئەکرێن و لێکەوتە هەرە خراپەکانی: ( هەڵکشانی تاوانەکانی کوشتن، خۆکوژی، ژن کوشتن ،ئیفلاس کردن و خیانەتی زەوجی تێك دانی شیرازەیی خێزانی و دزی و هەموو جۆرەکانی تاوان ڕو لەزیاد بوون ئەکەن تەنانەت هەندێك ڕوداوی دڵتەزێنی هاتوچۆش هۆکارەکەی مەست بوونی شۆفێرەکەیە)

هەروەك ووڵاتی جامیکا بەشەقامێك دابڕۆیت ٤ جار کاتژێرەکەی دەستت فرۆشراوە بێ ئەوەی ئاگات لەخۆت بێت
خەڵك وای لێهاتووە
پەنا بۆ ئەو عێلاجانەش ئەبەن کە یپێی ئەڵێت عیلاجی بەهێزی ئازارشکێن ی یاسایی تەنها دکتۆر ئەتوانێت ڕێگا بەبەکارهێنانی بدات
ئومێدم وایە ئێمە نەگەین بەوئاستەو هەرزوو چارەسەرێك بدزۆنەوە

جێگای داخە لەئیستادا کەسێك لەسەر کێشەیەکی ترافیك دەستگیرئەکرێت لەزیندان تووشی بەکارهێنانی  مادەی هۆشبەر ئەبێت!

یەکێك لەپیاوەکانی پابلۆ ئۆکسۆبار بەناوی (پاپای القاتل) كە٢٥٣ کەسی کووشتوە اوڕێ و پیاوی یەکەمی پابلۆ ئێکسۆبار بوو لەکۆتای دا هاوکاری دەزگا ئەمنیەکانی کرد لەکوشتنی ئۆکسۆباردا بەڵام ژنی حاکمێك بەشوێن کەیسی مێردەکەی دا چوو هەتا ٣٦ ساڵ زیندانی کرا
ئێستا ئازادە سەردانی کەس وکاری ئەو کەسانە ئەکات کەئەو کوشتوونی یان ئەفسەری پۆلیس بوون و ئەو برینداری کردوون توشی ئیفلیجی کردوون گرتوخانەکەیان کردووە بە مۆزەخانە

داواکارم هەرێمی کوردستان وخەڵكـەکەی لەم مادە هۆشبەرانـە بپارێزرێن
بازرگانە چاو چنۆکەکان بەشێوەیەك سزا بدرێن کەس نەوێرێت نزیکی بکەوێتەوە

!ئەوانەشی تووش بوون وەك نەخۆش مامەڵەیان لەگەڵ بکەن نەك وەك تاوانبار مامەڵەیان لەگەڵ دابکرێت بەپیچەوانەوە  هەوڵی چارەسەرکردنیان بدەن
دڵنیابنەوە چەند سەنتەرێکی پزیشکی پێشكەوتوو ی  پزیشکی بۆ هەرشار وئیدارەیەکی سەربەخۆ بکرێتەوە .

تێبینی/ ئەم بابەتە لە ٢٩ مانگی شەش نوسراوە بەڵام بەهۆی چەند کێشەیەك نەم توانی بڵاوی بکەمەوە لەگەڵ ڕێز بۆ هەموولایەك
نوێ کراوەتەوە 
عطا حاجی عەبدووڵڵا  


Picsart-24-02-23-21-31-09-085