ئەمڕۆ شەممە، شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە میانەی بەشداریکردن لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئار تی رایگەیاند، بڕیارە بەغدا سبەی دووەم بڕە قەرزی ٧٠٠ ملیار دیناری، بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم لە رێی بانکی رەشید و بانکی رافیدەین و بانکی تی بی ئایەوە بۆ هەرێم بنێرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە هەرسێ برە حەواڵەکە سبەی بە یەکجار بگاتە هەرێم، بەجۆرێک، بانکی رەشید ٢٥٠ ملیار و بانکی رافیدەین ٢٥٠ ملیار و بانکی تی بی ئای ٢٠٠ ملیار رەوانەی هەرێم بکەن.
ئەوەشی خستە روو، پێویستە بانکێکی نیشتیمانیی حکومی لە هەرێم بکرێتەوە، تا لەڕێیەوە مووچەخۆرانی هەرێم مانگانە مووچەکانیان وەربگرن.
