نوێترین

recent

22/10/2023

بەدروشمی ئیتر بەسە" سبەی کاتژمێر ١٠ لەپێش پەروەردەی ڕۆژئاوا خۆپیساندانی مامۆستایان وفەرمانبەران ومووچەخۆرانی ناڕازی بەڕێوە ئەچێت.

 

بەدروشـی (نامانەوێت مووچەکانمان لای مووچە دزەکان بێت) سبەی خۆپیشاندانی مامۆستایان وفەمانبەرانومووچەخۆرانی ناڕازیی بەڕێوە دەچێت

خۆپیشاندانەکە. لەپێش پەروەردەی ڕۆژئاوا بەرەو پەروردەی گشتی وباڵەخانەی پارێزگار دەست پێ دەکات

مامۆستایان وفەرمانبەران بۆ ماوەی ٣مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە بەووتەی خۆیان بەگیرفانی بەتاڵەوە ناچینەوە هۆڵەکانی خوێندن-

لەبەرامبەردا وەزیری پەروەردە پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی بڵاو کردەوە ئەمەش مامۆستایان وفەرمانبەرانی زیاتر توڕەتر کرد کە سووربن لەسەر داخوازییە ڕەواکانیان

جێگای باسە خۆپیشاندانەکەی مامۆستایان هاوتایە لەگەڵ دەنگی ناڕازی سەرجەم فەرمان بەران مووچە خۆران بۆیە چاوەری ئەکرێت ڕێژەیەکی زۆر بەشداری ئەم خۆپیشاندانە بکەن

بۆیە پێ ئەچێت خۆپیشان دانەکـە وەڵامێك بێت بۆ هەڕەشەکانی وەزیری پەروەردەو درێژەدان بەخۆپیشاندان ونەچوونەوە هۆڵەکانی خوێندن هەتا داواکاری وشایستە داراییەکانیان بۆ دابین ئەکرێت.چاودێرانی سیاسی پێیان وایـە خۆپیشاندانەکـە تەنها مامۆستایان وکەرتی پەروردە نابێت بەڵکو هەموو چین وتوێژەکان بەشداری خۆپیشاندانەکان ئەکەن. دروشمەکانی مامۆستایان وفەمانبەران (نامانەوێت مووچەکانمان لای مووچە دزەکان بێت)

Picsart-24-02-23-21-31-09-085