سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ره‌گه‌زی سێیه‌م راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "پیاو پیاوه و ژن ژنه، ئه‌مه بیركردنه‌وه دروسته‌كه‌یه".
ریشی سوناك، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له كۆنگره‌ی پارتی پارێزگاراندا ره‌خنه‌ی له گۆڕینی ره‌گه‌ز و هاوره‌گه‌زخوازی گرت و وتی: "پیاو پیاوه و ژن ژنه".
له وته‌ی كۆتایی كۆنگره‌ی پارتی پارێزگاراندا سه‌باره‌ت به هاوره‌گه‌زخوازی و گۆڕینی ره‌گه‌ز، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا باسی له‌وه‌كرد كه "نابێت خه‌ڵك بترسێنرێت تا بڕوا به‌وه بهێنێت مرۆڤ ده‌توانێت ره‌گه‌زی خۆی بگۆڕێت بۆ هه‌ر ره‌گه‌زێك كه خۆی ده‌یه‌وێت، پیاو پیاوه‌و ژن ژنه، ئه‌وه‌ته‌ی ئێمه هه‌ین هه‌ر ئه‌و دوو جێنده‌ره هه‌یه و ئه‌مه پێكهێنه‌ری راسته‌قینه‌ی مرۆڤه‌كانه ئیتر بۆ له‌و راستییه رابكه‌ین".
