نوێترین

recent

09/10/2023

عەبدولڕەزاق شەریف : بۆچی نایانەوێت مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ موچە لەبەغدا وەربگرن.

 


عەبدولڕەزاق شەریف : بۆچی نایانەوێت مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ موچە لەبەغدا وەربگرن
دوو لیوای قەڵاچوالان و لیوایەکی سەری رەش راستەوخۆ پارە لە بەغدا وەردەگرن
عەبدولڕەزاق شەریف :
خۆ لەهەرێمی کوردستان هەمو ئەمانە راستەوخۆ موچە لە حکومەتی عێراقی وەرەگرن و زۆرینەشیان ئیمتیازات و زەوی نیشتەجێبونیان لە بەغدا وەرگرتوە و وەردەگرن :
١- دوو لیوای قەڵاچوالان و لیوایەکی سەری رەش .
٢- دوو لیوای حەرەس حدود و دوانیتریش بەڕێوەیە .
٣- چوار فەوجی مەسولەکانی هەولێر و سلێمانی .
٤- بەڕێوەبەرایەتیە سیادییەکانی وەک بەنداوەکان و پاسپۆرت و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ...هتد ، هەرچەنە بەردەوام حکومەتی هەرێم کاش لەعێراقی وەرەگرێت و گێچەڵی لێبڕین و دواخستنیان پێدەکات و حیمایەی زۆربەی مەسولەکانیش تەنسیبی سەر ئەو فەرمانگە سیادیانەن .
٥- خەرجیەکانی حاکمە وەک تەندروستی و خۆراک و ...هتد . دیسان کاش وەرەگیرێت و حکومەتی هەرێم بەچروکی ئەیدات !
٦- بەڕێوەبەرایەتیەکانی زیندانە فیدراڵیەکانی هەولێر و سلێمانی بە قائید و قەواعیدەوە .
٧- هەزاران وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکار و ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانی عێراق بەوانەی لەکاردان و یان خانەنشینن .
٨- لەهەموی نەزانراوتر ئەوەیە هەرچی مەسولی پارتی و یەکێتی هەیە کەلەئێران بون موچە و ئیمتیاز و تەعویزی ئاوارەبونی سەردەمی بەعس لەبەغدا وەرەگرن .! ئەو مەسولانەشی بەهەر هۆیەکیش زیندانی سەردەمی بەعس بون موچە و ئیمتیازی زیندانی سیاسی عێراق وەرەگرن .
٩- لەوەش نەزانراوتر ئەوەیە دەزگاکانی پاراستن و زانیاری ، دەزگاکانی دژە تیرۆر و هەندێ لەزانیاری پێشمەرگە و تەنانەت وەزارەتی پێشمەرگەش پارە و ئیمتیازات و شیرینی لە عێراق و هەموو دەزگا جاسوسیەکانی بێگانە وەرەگرن .!
هەقیقەتەکەش لای حکومەتی هەرێم ئەوەیە :
( مامۆستا و فەرمانبەرەکانی هەرێمی کوردستان بەراستی لە ژنە تەڵاقدراوەکەی عێراقن و ئەوانەی خۆشیان مناڵی راستەقینەی عێراقی تازەن )
Picsart-24-02-23-21-31-09-085