هەرێم و بەغدا رێککەوتن لەسەر دروستکردنى داتابەیسێک بۆ فەرمانبەرانى هەرێم، تا لەرێگەیەوە فەرمانبەران بتوانن موچەکانیان راستەوخۆ لەبەغداوە وەربگرن.
مسته‌فا گرعاوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق بۆ (سۆمه‌ریه نیوز) وتی “لە كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێى هەردوو وەزیرانى دارایی عێراق و هەرێم لەگەڵ لیژنەى دارایی پەرلەمان، پێداچوونه‌وه‌یان به پابه‌ندییه‌كانی سه‌ر شانی هه‌رێمی كوردستان كرد كه له بودجه‌دا چه‌سپێندراوه، کە خۆی له كردنه‌وه‌ی حساب بانكی و راده‌ستكردنی داهاته نه‌وتی و نانه‌وتی و پێشكه‌شكردنی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه بۆ هه‌ر خه‌رجیه‌ك ده‌بینێته‌وه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئاماژەى بەوەش کرد، “له ته‌وه‌رێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له دۆسیه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان كرا، كه زیاتر له جارێك داوایان كردووه موچه‌كانیان به حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه ببه‌سترێته‌وه”.
وتیشى هەر لەو چوارچێوەیەدا رێككه‌وتن كرا لە نێوان هەردوولا كه به سه‌رپه‌رشتی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، داتابه‌یسێك بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاماده‌بكرێت و مووچه‌كانیان بخرێته‌سه‌ر حساب بانكی و له پشكی هه‌رێم ببڕدرێت.
ئاماژه‌شی به‌وه کرد “له بڕگه‌ی هه‌شته‌می مادده‌ی 12ی یاسای بودجه‌شدا هاتووه كه ده‌بێت له خه‌رجییه‌كانی هه‌رێمدا ئه‌وله‌ویه‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێت و ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوو سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ پاره بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخانده‌كات و له پشكی هه‌رێمی كوردستانی ده‌بڕێت”.
باسی له‌وه‌شكرد كه “موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له بانكه حكومییه‌كان یان ئه‌و بانكانه‌ی كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه دانیان پێدا نراوه داده‌نرێت ، دواتر ئه‌و بڕه پارانه به‌و بانكانه ده‌درێت‌و له‌رێگه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنییه‌وه دابه‌شده‌كرێت”.
ڕۆژى سێشەمە 17-10-2023، وەفدێکى هەرێم بە سەرۆکایەتى وەزیرى دارایی هەرێم، سەردانى بەغدایان کرد و لەگەڵ لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق کۆبونەوە.
کۆبونەوەکەش لە کاتێکدابوو، هەفتەی رابردوو یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەگەر وەزیری دارایی هەرێم بەمزوانە سەردانی بەغدا نەکات ئەوا قەرزە 700 ملیار دینارییەکە دەبڕن کە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابینیان کردووە.
