نوێترین

recent

15/10/2023

دادگای فیدراڵی عێراق یاسایەكی تری كوردستانی هەڵوەشاندەوە.

 

دادگای فیدراڵی عێراق یاسایەكی تری كوردستانی هەڵوەشاندەوە

لەسەر بنەمای سكاڵای هاوڵاتییەكی كورد بە ناوی (شاخەوان لوقمان حەكیم)، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاردا بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای ژمارە (42)ی ساڵی 2004 كە یاسای (هەمواری یاسای سزادانی عێراقی)یە.
بەپێی حوكمەكەی دادگا، سەرباری هەڵوەشاندنەوەی ئەم یاسایە، هەموو ئەو كەسانەی لەدوای دەرچوونی ئەم یاسایەوە بەتۆمەتی ئەوە حوكمدراون كە هۆكاربوون بۆ خۆكوشتنی كەسێك، سزاكەیان لەسەر هەڵدەگیرێت.
هەموارەكە چی دەڵێ:
بڕگەی (1)ی ماددەی (408) لە یاسای سزاكانی ژمارە (111)ی هەمواركراوی ساڵی 1969، لە هەرێمی كوردستانی- عێراقدا لەكاردەخرێ‌و ئەمەی خوارەوە جێگەی دەگرێتەوە.
1- هەر كەسێ گاڵی (هانی) كەسێ بدات خۆی بكوژێ، یان بە هەر شێوەیەك یارمەتی بدات خۆی بكوژێ، یان بووبێ بە هۆكاری خۆكوشتنەكەی بەپێی ئەوە روویدابێ، ئەوە، ئەو كەسە سزای زیندانی بۆ ماوەیەك بەسەردا دەدرێ لە حەوت ساڵ نەترازێ، لە حاڵەتی شروعیشدا سزاكەی حەپسكردنە.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085