وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان ئاماده‌ی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی مۆسكۆ ده‌بێت
هه‌ولێر، چوارشه‌ممه (11ـی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2023)
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی، به سه‌ردانێك گه‌یشته مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا.
بڕیاره وێڕای به‌شداریكردن له فێستیڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندین كۆبوونه‌وه و دیدار له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و به‌رپرسانی بواری هونه‌ر له ڕووسیای فیدراڵ ئه‌نجام بدات.
له به‌رایی سه‌ردانه‌كه‌دا، شاندی باڵای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان له لایه‌ن د.دانەر ئەبوبەکر مستەفا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕووسیا و نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، پێشوازیان لێكرا.
دواتر، به ئامادەبوونی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خاتوو گوڵیزار کەرەم گەردەنزەری، به‌ڕێوبه‌ری فێستیڤاڵی فیلمی كوردی مۆسكۆ و ستافی كارگێڕی فێستیڤاڵه‌كه پێشوازی له شاندی باڵای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان كرد.
هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی چالاكییه‌كانیدا، شاندی وه‌زاره‌ت پێشوازیان كرد له هونه‌رمه‌ندی ناوداری كوردی ڕووسیا، كه‌ره‌م گه‌ردنزه‌ری، كه به مه‌به‌ستی دیدار و به‌خێرهێنانی شانده‌كه سه‌ردانی كردن.
هاوكات وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و شاندی یاوه‌ری پێشوازیان كرد له هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی كورد فه‌رید ئیلهامی و سه‌عید ئیمامی، كه له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵدا چه‌ند پارچه میوزیكێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی فه‌رید ئیلهامی، كه فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌ییه به ناونیشانی "ته‌میره"، له فێستیڤاڵه‌كه‌دا نمایش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دوو وه‌شانی پێشووی فێستیڤاڵه‌كه و وه‌شانی ئه‌مساڵیشدا پشتیوان و هاوكاری سه‌رخستنی فێستیڤاڵ بووه.
له (10ی ته‌مموزی 2023)دا، له میانی سه‌ردانێكی بۆ هه‌رێمی كوردستان، خاتوو گوڵیزار کەرەم گەردەنزەری دیاری فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی به‌خشییه وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان.
بڕیاره سێیەم وەشانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی مۆسکۆ به سپۆنسه‌ر و پشتیوانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان لە رۆژانی (12 تا 23 ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2023) بەڕێوەبچێت.
لە ساڵی 2020 ـه‌وە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی مۆسکۆ لە رووسیا بەڕێوەدەچێت، وەشانی یه‌كه‌م و دووەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی مۆسکۆ، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سپۆنسەری فێستیڤاڵەکە بوو.
