وه‌زاره‌تى دارایی عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه تایبه‌ت به‌و داواكاریانه‌ى كراون له‌باره‌ى پێدانی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه، مه‌سعود حه‌یده‌ر بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگەیاند: بەپێی دەستووری عێراق؛ حکومەتی عێراق ناتوانێت راستەوخۆ مووچە یان ھەر خەرجیەکی تر بۆ ھەرێم خەرجبکات.
وتیشی: ھەموو مامەڵەیەکی نێوان ھەرێم‌و بەغدا دەبێ لەرێگەی دامودەزگا فەرمێکانی ھەردوولاوەبێت کە حکومەتی ھەرێم‌و حکومەتی فیدراڵیە.
بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ئاماژەى بەوەکردوە، بەپێی یاسای بودجەى ساڵى 2023 دەبێت حکومەتی فیدراڵی مانگانە 775 ملیار دینار مووچە بۆ ھەرێم خەرج بکات لەرێگەی وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستانەوە.
مه‌سعود حه‌یده‌ر نوسیوویه‌تى: ھەر بابەتێک لەدەرەوەی ئەو چوارچێوەیە، یاریکردنە بەھەست‌و سۆزی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و حكومەتی عێراق ناتوانێت جێبەجێی بکات، چونکە پێچەوانەی ماددەی 117و 121ى دەستوورى عێراقه.
