نوێترین

recent

17/10/2023

سبەی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 8 دەکرێت

 

سبەی چوارشەممە شایستەی دارایی مانگی 8ی مامۆستایانی وانەبێژی چەند پەروەردەیەك دابەشدەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 17ـی تشرینی یەكەم، عەلی رەئووف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ، راگەیاند، سبەی چوارشەم شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردەكانی بەردەڕەش، ئاكرێ و ئامێدی بۆ مانگی 8ی 2023 دابەش دەكرێت.

وتیشی، بۆ پەروەردەكانی تر لەسەر خەتین بەزووترین كات دابەش بكرێت كە شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژە.

لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 34 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن و دابەشكردنی ئەو پارەیە لە كاتێكدایە تا ئێستە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئاب دەستی پێ‌ نەكردووە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085