لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانە 700 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەرخان بکات.
پەیوەست بەو بابەتە عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت ئەو سێ حەوتسەد ملیار دینارە، بۆ مانگەکانی نۆ و ١٠ و ١١ یە.
ئاماژە بە ئەوەش دەکات، پێویستە بۆ مانگەکانی حەوت و هەشت حکومەتی هەرێم بەرپرسیاریەتی بگرێتە ئەستۆ، بە داهاتی ناوخۆ (بەرهەمە نەوتییەکان، فرۆشتنی نەوتی خاو کە لەڕابردوودا فرۆشتویەتی و بە ئێستاشەوە)، مووچەی فەرمانبەران دابین بکات.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە کە پارەکە بەشێوەی قەرز و لەرێگەی هەردوو بانکی رافیدەین و رەشیدەوە دەبێت و مەرخە حکومەتی هەرێم بۆ مووجە خەرجی بکات.
ئەوە لەکاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدادی کرد و داوایکرد مانگانە 800 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت. 800 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت.
