پارتی بڕیاری كۆتایی دەدات و وەزیر و پەرلەمانتارەكانی لە عێراق دەكشێنتەوە
لە كۆتا رۆژی ھەفتەی رابردوو بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی، مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە كۆبوویەوەو دوای كۆبوونەوەكەش راگەیەندراوێكی پڕ لە داواكاری و پەیامی ناراستەوخۆیان بڵاوكردووە.
ھەربەپێی زانیاریەكان، "ھێشتا پارتی فشاری وەزیر و پەرلەمانتارەكانی لەسەرە بۆ مانەوە لە عێراق و چارەسەركردنی كێشەكان بە تەوافق، بەڵام كۆتا بڕیار كەوتۆتە دەست مەسعود بارزانی سەرۆكی ئەو حزبە."
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، "دوای كۆبوونەوەكەی رۆژی پێنجشەممەی ھەفتەی رابردوو مەسعود بارزانی لەگەڵ سودانی بە تەلەفون قسەی كردووەو دوا پەیامی پارتی بە لایەنەكان ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی داوە."
