نوێترین

recent

04/09/2023

نوێترین زانیاریی لەسەر رووداوەکانی کەرکوک

 


بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، تەواوی دەستگیرکراوانی گەڕەکی رەحیمئ ئازادکراون، قەرەبووی کەسوکاری خاوەن شەهیدان دەکرێتەوە و هاوکاری پێویستی برینداران دەکەن و ئەگەر پێویست بکات دەیان نێرنە دەرەوە بۆ بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

لیوا کاوە غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ناو خۆپیشاندەرانی شاری کەرکوک رایگەیاند، “بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق قەرەبووی تەواوی زیان لێکەوتوانی خۆپیشاندانەکانی کەرکوک دەکرێتەوە و ئەوکەسانەش کە گیانیان لەدەستداوە بە بڕیارێک چونەتە لیستی شەهیدانی دیکەی عێراق”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هاوکاریی دارایی و تەندروستی تەواو پێشکەش بە برینداران دەکرێت و ئەگەر پێویستبکات دەیان نێرنە دەرەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر”.

راشیگەیاند، ئەوەی لە توانای ئەواندابێت دەیکەن و ئەوەش کە نەتوانن لە داواکاری خۆپیشاندەران دەیگەیەننە وەزیری بەرگریی و سەرۆک وەزیرانی عێراق.

وتیشی، بەفەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکاری رووداوەکان پێکهێندراوە و هەرکەس پێشێلکاری کردبێت و دەستی هەبووبێت لە ئاژاوە گێڕیی سزا دەدرێت.

جەختی لەوەشکردەوە، “پێش دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکان بە خۆپیشاندەرانی وتووە لەسەرم بوەستن تەواوی داواکارییەکانتان دەگەیەنمە ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام لایەنێک ئاگری ئاژاوە و ئاڵۆزی هەڵگیرساند و بووە هۆی ئەو رووداوە نەخوازراوانەی کە روویاندا

Picsart-24-02-23-21-31-09-085