نوێترین

recent

28/09/2023

هۆکارى نەکردنەوەى لقى بانکەکانى ڕەشیدو ڕافیدەین لەپارێزگای سلێمانی ئاشکرا دەکرێت

 


پەرلەمانتارێکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، حکومەتى هەرێم رێگرە لەبەردەم کردنەوەى لقی هەردوو بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین لەپارێزگای سلێمانی.

د. بڕیار رەشید ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، هەرچەندە کردنەوەى لقى هەردوو بانکى رەشید و رافیدەین یەکێک بوە لەداواکارییە جەماوەرییەکان، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بێ دیاریکردنی هۆکاری ڕەتکردنەوەیان ڕێگەی نەدا لقی بانکەکانی ڕەشیدو ڕافیدەین لەسلێمانی بکرێتەوە.


دەشڵێت، بانکی ناوەندیی ڕەزامەندیداوە لقێکی لەسلێمانیی بکاتەوە، لەهەمانکاتیشدا لەسلێمانییەوە گوشار لەسەر حکومەتی هەرێم هەیە بۆئەوەی بەکردنەوەی لقی هەردوو بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ڕازیی بێت

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە لایەنێکی سیاسیی ناو حکومەتی هەرێم ڕێگرە لەکردنەوەی لقی ئەو دوو بانکە فیدراڵییە، بەتایبەت کە ئەو بانکانەی لەهەرێمی کوردستاندان سەر بەحزبە دەسەڵاتدارەکانن بەتایبەتیش پارتی دیموکراتی کوردستان، هەر ئەوەش یەکێک لەهۆکارەکانی ئەو ڕێگرییەیە.

ئەوە لەکاتێکدایە، لقەکانى بانکى رەشید و رافیدەین لە دواى راپەڕینى ساڵى 1991 هاوەشێوەى سەرجەم دامەزراوەکانى حکومەتى ناوەند لە هەرێمى کوردستان کشانەوە و هیچ چالاکیەکیان نەبووە، دواى دەیان جار هەوڵدان بۆ کردنەوەى ئەو لقانە بەڵام تائێستا نەکراونەتەوە و رێگرییەکان بۆ کردنەوەیان بەردەوامە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085