وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی شەممە سەرەڕای ئەوەی پشووی فەرمییە دەوامی ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە مئوچەیان تێدا دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دارایی سەر بە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا باسی لەوەکردووە، سبەی شەممە، دەوامی ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە موچە دابەش دەکەن.
بەپێی لیستی موچەی مانگی شەش، سبەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانیانی سیاسی و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان و یەکەی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابووری موچە وەردەگرن.
پاش دوو ڕۆژ لە هاتنی پارە لە بەغداوە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی موچەی بە ناتەواوی بڵاوکردەوە و سێ وەزارەت ناویان لە لیستەکەدا نییە و حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت کورتهێنان لە پارەی موچەدا هەیە.
حکومەت دەڵێت، بەغدا ٥٩٨ ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری هەرێم و بۆ دابەش کردنی موچە حکومەتی کاربەڕێکەر پێویستی بە ٩٤٠ ملیار دینارە، چاوگێکی دارایش بە ئێن ئاڕ تی وت، پارەی موچە لە ٩١٥ ملیار دینار تێپەڕناکات و ئەو زیادکردنە لە پارەی موچەی هەرێمدا نا ئاساییە.
دەستپێکی دابەش کردنی موچە لە کاتێکدایە، ئێستا سەرەتای مانگی هەشتە، بەڵام موچەخۆران موچەی مانگی شەش وەردەگرن و چارەنوسی موچەی مانگی حەوت نادیارە و لە بیانووی دواکەوتنی موچەشدا، هەرێم دەڵێت بەغدا پابەندی ناردنی پارە نییە بۆ هەرێم و یاسای بودجە جێبەجێ ناکات، لەوبارەیەشەوە نەوەی نوێ ڕایگەیاند، هەرێم پابەندی ناردنی نەوت و ٥٠٪ی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا نییە.
بەپێی یاسای بودجە پێوستە هەرێم ٥٠٪ی داهاتی ناوخۆ و نەوتەکەی ڕادەستی بەغدا بکات و لە بەرامبەردا بەغدا موچە و پشکی هەرێم دەنێرێت و لە یاساکەدا ئەوەشهاتووە، پێویستە دابەش کردنی موچە لە پێشینەی کارەکانی بێ
