نوێترین

recent

18/08/2023

بەرپرسێكی ئێرانی لەبارەی جموجۆڵی هێزەكانی ئەمریكا هۆشداری دا.



باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند جموجۆڵەكانی ئەمریكا لەم دواییەدا هەوڵی تێكدەرانەن.

 محەمەد كازم سادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە میانی دیدارێكدا لەگەڵ فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق باسی لە جموجۆڵەكانی ئەمریكا كرد لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا.

محەمەد كازم سادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەڵێت "هەنگاوەكانی ئەم دواییەی ئەمریكییەكان لە ناوچەكە تێكدەرانە و دژی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكەن".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی فارسی ئێران، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ژاپۆن لە عێراق، وێڕای پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان، پێشوازییان لە زیادبوونی ڕۆڵی ناوچەیی عێراقیش كرد.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085