نوێترین

recent

09/07/2023

یەكێتی پرسی دروستكردنی هاوپەیمانی كوردی دەخاتە بەردەم پارتی

 


یەكێتی پرسی دروستكردنی هاوپەیمانی كوردی دەخاتە بەردەم پارتی
یەكێتی نیشتمانی پرسی دروستكردنی هاوپەیمانی كوردی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە ناوچە كێشە لەسەرەكان دەخاتە بەردەم پارتی دیموكراتی کوردستان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، ئامانجی سەرەكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی دیموكرات و یەكێتی نیشتمانی چۆنییەتی بەشداری كوردە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان.
هەر بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی پرۆژەیەكی ئامادەكردووەو پرۆژەكەش تایبەتە بە بابەتی دروستكردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، كە بڕیارە مانگی 12ی داهاتوو بەرێوەبچێت.
بوار زانیویەتی، یەكێتی پێیباشە لەگەڵ پارتی هاوپەیمانییەك رابگەیەنن و دواتر لایەنەكانی تریش بانگهێشت بكەن بۆ دروستكردنی هاوپەیمانییەكەو پێكەوە بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردن بكەن، كە ئەم پرسە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بە فەرمی دەخرێتە بەردەم بەرپرسانی پارتی.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085