نوێترین

recent

09/05/2023

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ تیمی یەکێتی لە حکومەت کۆدەبێتەوە



تیمی یەکێتی لە حکومەت، لە شاری سلێمانی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت کۆدەبنەوە. کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی وەزیرانیش دواخراوە بۆ یەکشەممە، بۆ ئەوەی تیمی یەکێتیش بەشدار بن. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکان کە ئەمڕۆ سێشەممە 09-05-2023 لە ئەندامێکی تیمی یەکێتی لە حکومەت دەستیکەوتووە، کاژێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، تیمی یەکێتی لە حکومەت لە سلێمانی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت کۆدەبنەوە. 
 
هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئەندامەی تیمی یەکێتی لە حکومەت، کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژی یەکشەممە دواخراوە بۆ ئەوەی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بەشدار بن.
 
سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەو ئێوارەیە، ئەندامەکەی تیمی یەکێتی گوتی: "کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆ و بڕیاردان لەسەر پێشنیاز و داخوازییەکانی تیمی یەکێتی، کە ئەو داخوازییانە پێشتریش بە نووسراو و یاداشت درابوونە ئەنجوومەنی وەزیران و تیمی وەزاری پارتی و سەرۆکوەزیرانیش".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085