نوێترین

recent

09/05/2023

"هەفتەی داهاتوو بەغدا ٤٠٠ ملیار دیناری دیکە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات"

 


٤٠٠ ملیاری دیکە لە بەغدادەوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت

بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی عێراق، بە میدیاکانی پارتی ڕاگه‌یاند، "هەفتەی داهاتوو بەغدا ٤٠٠ ملیار دیناری دیکە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات".

بەنگین رێکانی، راشیگه‌یاند، "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری رەوانەکردنی ٤٠٠ ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان دا".

ئەمەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند"تەواوی ٤٠٠  ملیار دینارەکەی بەغدا خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".

وابڕیار پێنجشەممەش دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان لە هەرێمی کوردستان.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085