
ئەمریکا له ڕێگهى نامەیەکهوه ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کردوە، داوای لێكراوه، بەرامبەر بڕیارەکەی دادگای پاریس بێدەنگ بێت.
ههروهك ئهوهشى ئاشكراكردوه، "ئەمریکا نامەیهكى تایبهتى ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموكراتى كوردستان کردوەو داوای لێکراوه، بەرامبەر بڕیارەکەی دادگای پاریس بێدەنگ بێت".
پێگەکە لەزاری سەرچاوەیەکەوە ئاماژەی بەوەداوە، ئەمریکا داوای لەبارزانی کردوە هەوڵی دروستکردنی گرژیی لەنێوان بەغداو هەولێر نەدرێت، هاوکات داواشیکردوە هەرێمی کوردستان پابەندی مەرجەکانی بەغدا بێت و لە ڕێگەی پڕۆژەیاسای بودجەوە، چارەسەری کێشەکانی لەگەڵ بەغدا بکات.