
وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان به‌شداری له سیمینارێكی تایبه‌ت به هه‌ژموونی ناته‌ندرووستی زمانه بیانییه‌كان ده‌كات
سلێمانی، یه‌كشه‌ممه (26ـی ئادار/ مارسی 2023)
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریكرد، له شه‌ست و حه‌وته‌مین زنجیره سیمیناری سه‌كۆی جیاوازی به ناونیشانی "هه‌رێمی كوردستان و هه‌ژموونی ناته‌ندرووستی زمانه بیانییه‌كان".
له‌و سیمیناره‌دا، توێژه‌ر پوخته‌یه‌كی له باره‌ی هه‌ژموونی ناته‌ندرووستی زمانه بیانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو.
پرسی هه‌ژموونی ناته‌ندرووستی زمانه بیانییه‌كان له كایه‌ی په‌روه‌رده و میدیا و بواری وه‌رگێڕان و كایه‌ی ڕۆشنبیری كوردییدا ڕووی له هه‌ڵكشانه و له سیمیناره‌كه‌دا وێڕای خستنه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و هه‌ژموونه ناته‌ندرووسته گفتوگۆ له باره‌ی پایه‌كانی پته‌وكردنی زمانی كوردیی و پێشخستنی له ناوه‌نده په‌روه‌رده‌یی و ڕۆشنبیرییه‌كان كرا.