
(*)
دوای ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا باس و خواسی موڵکی بەرپرسانی هەرێم لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا دەنگی دایەوە و چەندین دۆسیەی تری گەندەڵیش ئاشکرابوون و بەرپرسان هەریەکەو بە شێوازێك بێدەنگیان هەڵبژارد یان ڕێگایەکیان دۆزیەوە بۆ خۆدەرباز کردن لەو گەندەڵیانە یان داخستنی با ەتەکە لە میدیاو سۆشیال میدیاکان لە ڕێگای گەندەڵیەکی نوێوە.
ئەو کەسەی کە بابەتی موڵکەکانی کە لە ئەمریکا کڕیویەتی بۆی چارەسەر نەکراو بۆ پەردەپۆش نەکرا مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە ئەوەش بەهۆی ئەوەی چالاکێکی ئەمریکی بەڕەگەز کوردی خەڵکی شاری سلێمانی کە شنیار ئەنوەرە کۆڵی لە بابەتەکە نەداو لەگەڵ هەر ڕەتکردنەوەیەکی مەسرور بارزانی ئەو بەڵگەیەکی نوێی ئاشکرا دەکردوو ئێستاش بەردەوامە.
پاش ئەوەی ڕۆژنامە نوسێکی ئەمریکی چەند بەڵگەیەکی دژی مەسرور بارزانی هاوپێچی بەڵگەکانی شنیار ئەنوەر مەسروربارزانی تۆمەتی ئەوەی خستە پاڵ شنیار ئەنوەر کە سەرەڕای بونی هاوسەر پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ ڕۆژنامەنوسە ئەمریکیەکە هەیە.
بەم هۆکارەش شنیار ئەنوەر لە دادگایەکی ئەمریکا سکاڵای یاسایی لەسەر مەسروربارزانی تۆمارکرد بەتۆمەتی ناوزڕاندن و وابڕیارە لە ڕۆژی 31ی3 لە ئەمریکا لە دادگا ڕوبەڕوی یەکدی ببنەوە
هەر لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی مەسروربارزانی لە لایەن دادگای ئەمریکاوە پارێزەرەکانی مەسروربارزانی ئەوەیان ئاشکراکرد کە بەڵێ مەسرور بارزانی لە ئەمریکا چەند موڵکێکی گران بەهای کڕیوە.
لە دواین زانیاریش سەبارەت بە کەیسەکەی مەسروربارزانی ئەوە ئاشکرا بووە کە مەسرور بارزانی لە ڕێگەی پارێزەرەکانیەوە داوای پارێزبەندی یاسایی کردوە کە وەك سەرۆکی حکومەت لە چوارچێوەی عێراقدا بناسێندرێت تاوەكو خۆی لەو دادگایە بدزێتەوە
مەسروربارزانی بارزانی هەبەوەشەوە نەوەستاوە و لەگەڵ پارێزەرێکی بەناوبانگی ئەمریکی گرێبەستی کردوە تا کاری پارێزەرایەتی ئەو کەیسە بگرێتە ئەستۆ.
ئەوەی ماوەتەوە لەم ڕاپۆرتەدا باسبکرێت ئەوەیە کە مەسرور بارزانی بۆ شاردنەوەێ بابەتە سەرەکیەکە کە دادگایی کردنیەتی لە ئەمریکا، لە ئێستا لە هەوڵی ئەوەدایە گەشتێك بۆ ئەمریکا ڕێکبخات و ئەو بابەتە لە میدیاکان بشارێتەوەو گەشتەکەی بە گەستێکی دیبلۆماسی و سەردانی فەرمی بڵاو بکرێتەوە