
به‌ده‌ستى خۆم 20 ده‌فته‌ر سه‌رانه‌م داوه‌ته به‌ده‌ل به‌ندى.
له‌به‌ر سه‌رانه ئۆتێلێكم فرۆشت به 3 ملیۆن دۆلار.
به‌ده‌ل به‌ندى پێى وتووم: ناچاریت مانگانه یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلار پاره په‌یدا بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رانه بده‌یته ئێمه.
له دهۆك مافیا هه‌یه و ناهێڵێت ئێمه بژین.
كه چووم سكاڵا بكه‌م دادوه‌رى ئێشكگر وتى: بڕۆن كێشه‌كه له‌نێوان خۆتاندا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
په‌شیمانم كه بوومه پزیشك، چونكه ئێستا چه‌ك له‌شانێك به‌ناوى پێشمه‌رگه‌وه سه‌رانه‌م لێ وه‌رده‌گرێت.
پزیشكێك له شارى دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، پاراستنى پارتى و دوو فه‌رمانده‌ى سه‌ربه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ساڵى 2018ه‌وه مانگانه 260 هه‌زار دۆلار سه‌رانه‌يان له خێزانه‌كه‌ى وه‌رگرتووه، ده‌شڵێت: “به‌ده‌ستى خۆى 200 هه‌زار دۆلار سه‌رانه‌ى داوه‌ته به‌ده‌ل به‌ندى”.
د. نه‌وزاد ساڵح، پزیشكێكى شارى دهۆكه و یه‌كه‌مین پزیشكه له‌سه‌ر ئاستى عێراق كه بۆردى له چاندنى جگه‌ردا هه‌یه، ئه‌مڕۆ دوور له پیشه‌كه‌ى خۆى ڤیدۆیه‌كى بڵاوبوویه‌وه كه تێیدا به پانتۆڵێكى دڕاوه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و به‌گریانه‌وه باسى ئه‌وه ده‌كات فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربه پارتى لێیداوه، كه هاناشى بۆ پۆلیس بردووه دادوه‌رى ئێشكگر پێى وتووه: “بڕۆن خۆتان كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن له‌نێوان خۆتاندا”.
د. نه‌وزاد ساڵح كه به د. نه‌وزاد سلێڤانه‌یی ناسراوه له ڤیدیۆكه‌دا له‌باره‌ى چیرۆكه‌كه‌وه ده‌ڵێت: “كوڕه‌كه‌ى به‌ده‌ل به‌ندى، فه‌رمانده‌ى سه‌ربازیی سه‌ربه پارتى له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانى چوونه‌ته سه‌ر ژمێریارى مۆلیده‌كانمان كه كاره‌باى ماڵان دابینده‌كه‌ن، پێیان وتووه:
ده‌بێت پاره‌مان پێبده‌یت، منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مانگانه ئه‌م حاڵه‌ته دووباره ده‌بێته‌وه چووم بۆبنكه‌ى پۆلیسى دۆمێز له‌نێو بنكه‌ى سه‌ربازیی دۆمیز، له‌وێ پۆلیسه‌كان په‌یوه‌ندییان به دادوه‌رى ئێشكگره‌وه كرد، دادوه‌ره‌كه وتى: پێى بڵێن من سه‌رقاڵم و كاتم نییه با خۆیان كێشه‌كه له‌نێوان خۆیاندا چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
له درێژه‌ى چیرۆكه‌كه‌دا ئه‌و پزیشكه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “كه گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كه كوڕه‌كه‌ى به‌ده‌ل به‌ندى لێ‌بوو پێم وتن: بۆچى وا له ئێمه ده‌كه‌ن؟ كوڕه‌كه‌ى و 15 كه‌سى تر منیان كرده ژوورێكه‌وه و لێیاندام به‌دڵى خۆیان و ڤیدیۆشیان كردم. دواتر به‌ده‌ل به‌ندى خۆشى هات، كامێراكه‌یان كرده‌وه و به‌ده‌ل به‌ندى وه‌ك نمایش له كوڕه‌كه‌ى توڕه بوو، دواتر من هه‌ر له‌و كاته‌دا وتم: خاڵه به‌ده‌ل تۆ 20 ده‌فته‌ر دۆلارت له من وه‌رنه‌گرت؟
مانگى داهاتووش پاره‌ت پێده‌ده‌م، كه وام وت: خۆشى كه‌وته لێدانم، ئه‌وه‌نده‌ى لێدام جله‌كانم له‌به‌ردا دڕان و وتیشى به‌وانه‌ى تر: ئاده‌ى ڤیدیۆى بكه‌ن”.
ئه‌و پزیشكه‌ى دهۆك به چاوى پڕگریانه‌وه له‌باره‌ى ریشه‌ى چیرۆكه‌كه‌وه ده‌ڵێت: “براكه‌م كه ناوى ئازاده له ساڵى 2018ه‌وه هه‌موو مانگێك 260 هه‌زار دۆلارى داوه‌ته پاراستنى پارتى و دوو فه‌رمانده‌ى سه‌ربه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان.
ئێمه سه‌ره‌تا وامانده‌زانى قورمار ده‌كات، به‌ڵام من خۆم به‌دواداچوونم كرد و بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ى كه دیارنامێنێت به سه‌رانه و له‌ژێر فشاردا ده‌یداته ئه‌وان.
واته له‌و ساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا 10 ملیۆن دۆلار زیاترمان داوه‌ته ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه”.
به وته‌ى د. نه‌وزاد ساڵح، “به‌ده‌ستى خۆى ئوتێلێكى خێزانه‌كه‌ى به 3 ملیۆ دۆلار فرۆشتووه و به‌شێكى زۆرى پاره‌كه‌ى دراوه به سه‌رانه‌دا و هه‌ر خۆى 200 هه‌زار دۆلارى داوه‌ته به‌ده‌ل به‌ندى”.
له‌باره‌ى ئه‌وه ئایا كه‌سیان له‌و كێشه‌یه ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه ئه‌و پزیشكه ئاشكرایده‌كات، “چوونه‌ته لاى بابۆ بارزانى، كوڕى بچووكى مه‌سعود بارزانى، سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌ى سه‌رانه وه‌رگرتنه‌كه‌یان داواته نووسینگه‌ى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و نووسینگه‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمیش به‌ته‌واوه‌تى له چیرۆكه‌كه ئاگادارن، به‌ڵام كه‌س ئاماده نه‌بووه هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى ڤیدیۆكه‌دا د. نه‌وزاد ساڵح، “په‌شیمانى خۆى ده‌رده‌بڕێت له خزمه‌تكردنى كوردستان” و ده‌شڵێت:
“من چه‌ندین ساڵ خوێندم بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رى میلله‌ته‌كه‌م به‌رزبكه‌مه‌وه، له ئیمارات هه‌موو مانگێك مووچه‌ى 7 هه‌زار دۆلاریان پێدام نه‌چووم و گه‌ڕامه‌وه دهۆك بۆ خزمه‌تكردن، كات هه‌بووه 30 كاتژمێر له‌ناو ژوورى نه‌شته‌رگه‌ریدا ماومه‌ته‌وه و به خۆڕایی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌م كردووه، كه‌چى ئێستا به‌ده‌ل به‌ندى هه‌ڵده‌كوتێته‌سه‌ر من و ده‌ڵێت: ناچارى مانگانه 10 هه‌زار دۆلار په‌یدا بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى ئێمه بده‌یت”.
ئه‌و پزیشكه كورده له كۆتایی قسه‌كانیدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، “ده‌یه‌وێت وڵات به‌جێبهێڵت و خۆزگه ده‌خوازێت كه له ئاماده‌یی وازى له خوێندن بهێنابایه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كێك بكردایه‌تى شانى، نه‌وه‌ك چه‌ندین ساڵ ئه‌ركبكێشێت و له كۆتایشدا چه‌ك له‌شانێك به‌ناوى پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه سه‌رانه‌ى لێوه‌ربگرێت”.
د.نەوزاد ساڵح