
ڤیتامین ( D ) یه‌كێكه له‌و ڤیتامینانه‌ی كه پێویسته بۆ مژینی كالسیۆم له له‌شدا وه كالیسیۆمیش گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه له پته‌وی و به‌هێزی ئێسكه‌كان و ڕێگر ده‌بێت له پوكانه‌وه و ئازاری ئێسكه‌كان، هاوکات بوونی ڕێژەی پێویست لە ڤیتامینەکە گرنگە چونکە ڕۆڵێکی کارای هەیە لە بەهێزکردنی دەمارە خانەکان، ماسولکەکان و سیستمی بەرگری لەش، کۆمەڵێک نیشانە هەن کە ئاماژەن بە کەمی ڤیتامینەکە لە لەشدا کە بریتین لە :
1. لاوازی و بێتاقه‌تی
2. ئازاری ماسوولكه و ئێسك
3. ئازاری پشت
4. وه‌رینی قژ
دوای ئەم نیشانانە پێویستە پشکنینی تاقیگه‌یی ئەنجام بدەین تاکو دڵنیابینەوە لە هەبوونی بڕی پێویستی ڤیتامین ( D ) لە لەشدا کە بەم شێوازە خەمڵێنراوە :
- ئه‌گه‌ر له پشكنیندا ده‌ركه‌وت كه ڕێژه‌ی ڤیتامین ( D ) كه‌متره له ( 10ng/ml ) ئه‌وا مانای وایه كه ڤیتامین ( D ) له جه‌سته‌دا كه‌مه.
- ئه‌گه‌ر له پشكنیندا ڕێژه‌ی ڤیتامین ( D ) كه‌وتە نێوان ( 10-20 ) مانای وانیه كه ڕێژه‌یه‌كی كه‌مه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م ڕێژه‌یه به‌شی ئه‌نجامدانی مژینی كالسیۆمی پێویست ناكات بۆ ئێسكه‌كان.
- ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی ڤیتامین ( D ) زیاتر بوو له ( 20ng/ml ) واته كه‌وتبێته نێوان ( 20-80 ) ئه‌وا مانای وایه ڤیتامین ( D ) له جه‌سته‌تدا مانای بڕی گونجاو دەگەیەنێت و به‌شی مژینی كالسیۆمی پێویستیش ده‌كات بۆ ئێسكه‌كان.
به‌ڵام پێویستە هۆشیاربین لەوەی کە زیادبوونی ڤیتامین ( D ) لە لەشدا زیانی خۆی هەیە و بەپێی نوێترین توێژینەوەکانیش ئەوە سەلمێنراوە کە لەش تووشی ژەهراویبوون دەکات.
ده‌توانین له سێ ڕێگاوه ڤیتامین ( D ) به‌ده‌ست بخه‌ین :
1. له ڕێگای ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین ( D ) كه ئه‌وانیش :
+ ماسی.
+ په‌نیر و ماست.
+ شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ.
+ قارچك.
+ زه‌ردێنه‌ی هێلكه.
+ جگه‌ری حه‌یوان.
2. ده‌كرێت له ڕێگه‌ی خۆدانه به‌ر تیشكی خۆر ڕێژه‌یه‌كی باشی ڤیتامینەکەمان ده‌ستبكه‌وێت به‌ڵام بێگومان خۆدانه به‌ر تیشكی خۆر به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌ویش زیانی خۆی هه‌یه و تووشی شێرپه‌نجه‌ی پێستمان ده‌كات.
3. ئه‌گه‌ر نه‌مان توانی به‌ڕێگای ( 1 و 2 ) ڤیتامین ( D ) پێویستمان ده‌ستبكه‌وێت ئه‌و كاته به‌شێوه‌ی ده‌رمان ڤیتامین ( D ) به‌كارده‌هێنین به‌ڵام ده‌بێت له‌ژێر ڕێنمایی پزیشك بێت.
بەداخەوە لە ئێستادا کورد زۆرترین کێشەی لەگەڵ کەمی ڤیتامین ( D ) هەیە و دەتوانین بڵێین کە لە حاڵەتەوە سەری کێشاوە بۆ دیاردە، ئەویش چەند هۆکارێکی دیاری کراوی هەیە چونکە هاوڵاتیانمان تاکو ئێستا نەیانتوانیوە سوود لە خۆر وەربگرن و بەشێوازێکی تەندروست خۆیان بخەنە بەر خۆر، هاوکات لە سێ ژەمی خۆراکدا بەهۆی هەڵبژاردنی خۆراکی ناتەندروستەوە ناتوانین بڕێکی پێویست لە ڤیتامینەکەمان دەستبکەوێت، وە خواردنەوەی چا و قاوەش ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن کە لەناو کورددا دیاردەیەکی باوە، کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە و ڕێگر دەبێت لە مژینی ڤیتامین ( D ) پێویست بۆ لەش.
ئامادەکردنی :
ژیار حسێن وسو / بەکالۆریۆس لە کۆلێژی پەرستاری.