
دادگاى هه‌ولێر بڕیارێكى له‌به‌رژه‌وه‌ندى لاهور شێخ جه‌نگى ده‌ركردو ڕایگه‌یاند، "لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه"، سه‌رچاوه‌یه‌ك زانیاریی نوێ ئاشكراده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تايبه‌ت ڕاگه‌یاند، دادگای هەولێر بڕیارێكى ده‌ركردوه له‌باره‌ى كێشه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتیه‌وه‌و بڕیاریداوه كە لاه شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیه‌و دەتوانێت مومارەسەی كارەكانی خۆی بكات وەك هاوسەرۆك.
سه‌رچاوه‌كه‌وتيشى"له‌به‌غداوه لیژنه‌یه‌ك له‌فه‌رمانگه‌ى حزبه‌كان دروستكرابوو بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى یه‌كێتى، ئه‌و لیژنه‌یه سێ پێشنیازى هه‌بوه كه له‌قازانجى لاهور شێخ جه‌نگى بون، به‌ڵام به‌بێ گوێدانه پێشنیازه‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه، له‌پڕێكدا دادگا به‌قازانجى بافڵ تاڵه‌بانى بڕیارێكى ده‌ركردوه".
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى نه بڕیاره‌كه‌ى هه‌ولێرو نه بڕیاره‌كه‌ى به‌غدا كۆتایی نییه، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه، "دادگاى هه‌ولێر نوسراوێكى ئاراسته‌ى به‌غدا كردوه‌و جه‌ختیكردۆته‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ى ده‌ركراوه دادپه‌روه‌رى تێدانییه".
سه‌رچاوه‌كه‌ى نزیك له‌لاهور شێخ جه‌نگى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "ئێمه پێشوازیى له‌بڕیاره‌كه‌ى دادگاى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین".
پێشتر بەگوێره‌ى نوسراوێك بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵەكان لەوەزارەتی ناوخۆ كە ئاراستەی دادگای بەرایی سلێمانی كردبوو ئاماژەى بەنوسراوێكی دادگای سلێمانی كرابوو كە لەڕۆژی 3ى 10ى 2022 ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی كردوە سەبارەت بەخاوەندارێتی یەكێتی لەڕوی یاساییەوە كە بەناوی كێوەیە.
سێ ڕۆژ دواتر‌و له6ى 10ى 2022 بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵەكان لەوەزارەتی ناوخۆ بەواژۆی لیوا هەڵۆ سەعید كە بەهەڵۆ قەرەناوی ناسراوە بەنوسراوێك وەڵامی دادگای سلێمانی دابویەوەو نوسیبوی، حزبی یەكێتی نیشتمانی كوردستان مۆڵەتی یاسایی وەزارەتی ناوخۆی هەیە بەژمارە (1208) لە6ى 8ى 1994 سەرۆكی ئێستای حزبەكە (بافڵ جەلال تاڵەبانی)یە.
وه‌كو ئاشكراكراوه، به‌هۆى ئه‌و نوسراوه‌وه ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ هۆشداریی به‌و پله‌داره سه‌ربازییه داوه‌و پێیڕاگەیاندوه، ئه‌و ئه‌و نوسراوه كاری پێناكرێت‌و لەئێستاشدا لیژنەی لەسەر دروستكردوه‌و لیكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.
به‌وته‌ى سەرچاوەكه "بڕیارەكەی كۆمسیۆنی بەغداش لەژێر فشارێكی توند‌و هەوڵێكی توندی بافڵ تاڵەبانیدا بوە، بڕیارەكە تانەی لێدەدرێت، چونكە ئەو بڕیارە پشتی بەبڕیارێكی پێشوتری دادگای سلێمانی بەستوە، دادگای سلێمانیش پشتی بەنوسراوێكی بەڕێوەبەرێكی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ بەستوە، هه‌ربۆیه دادگای هەولێر بڕیاریداوه ئەو نوسراوە كارى پێنه‌كرێت".