
ورده‌كاریى ئه‌و پڕۆژه‌یاسایا له كله‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق‌و هه‌رێم گفتوگۆى له‌باره‌ى ده‌كرێت‌و بڕیاریشیانداوه لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنن بۆ پێداچونه‌وه به‌و به‌ندانه‌ى هه‌رێمى كوردستان تێبینى له‌باره‌یانه‌وه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ له‌دواى سه‌ردانى وه‌فدى هه‌رێم بۆ به‌غدا هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم‌و حكومه‌تى ناوه‌ند ڕێكه‌وتن له‌سه دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ ئاماده‌كردنى یاساى نه‌وت‌و غاز.شارپرێس زانیارى ورد‌و دروستى ده‌ستكه‌وتوه له‌باره‌ى داواكاریه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى پێشتر له‌ساڵى 2011 ئاماده‌كراوه، وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێم داواكارن پێداچونه‌وه به‌و پڕۆژه‌یاسایه بكرێته‌وه، چونكه به‌تێڕوانینێكى مه‌ركه‌زیانه نوسراوه‌و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى حكومه‌تى فیدراڵى‌و ماده‌كانى ده‌ستورى عێراقى یه‌كناگرێته‌وه.
له‌و خاڵانه‌ى وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێم تێبینیان هه‌یه له‌سه‌رى ئه‌وه‌یه، گه‌لى عێراق خاوه‌نى نه‌وت‌و غازن، به‌گوێره‌ى ماده‌ى 111 نه‌ك هیچ حكومه‌تێك‌و كۆمپانیایه‌ك، به‌ڵام خاوه‌ندارێتى كێڵگه‌كان ئاڵۆزه، بۆیه پێشنیازیانكردوه نزیكترین یه‌كه‌ى ئیداریى خاوه‌ندارێتى كێڵگه‌كان بكات، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ى هه‌یه، تێكه‌ڵاوى زۆر له‌نێوان ڕۆڵى وه‌زاره‌تى نه‌وت‌و كۆمپانیاكان هه‌یه.
هه‌روه‌ك به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شارپرێس، تێبینیه‌كى تر‌ى وه‌فدى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه ئه‌وه‌یه، سیاسه‌ت‌و ئیداره‌ى نه‌وت خراوه‌ته ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق‌و به‌شێوه‌یه‌كى لاواز هێما بۆ هه‌رێم‌و پارێزگاكان كراوه كه به‌شداربن له‌بڕیارو داڕشتنى سیاسه‌تى نه‌وتیدا كه به‌گوێره‌ى ماده‌ى 112ى ده‌ستور پێویسته ئه‌و لایه‌نانه به‌شداریى سه‌ره‌كى بن له‌ئه‌نجومه‌نى نه‌وت‌و گازى فیدڕاڵى نه‌ك به‌ته‌نها وه‌زاره‌تى نه‌وت‌و ئه‌و ده‌سته‌یه سه‌رپه‌رشتى مه‌له‌فى نه‌وت بكه‌ن كه له‌وه‌زاره‌تى نه‌وت‌و نوێنه‌رى هه‌رێم‌و پارێزگاكان پێكدێت.
یه‌كێكى دیكه له‌تێبینیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه ئه‌وه‌یه، ده‌سه‌ڵاته‌كانى تایبه‌ت به‌نه‌وتیى، له‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران‌و جێگرى یه‌كه‌مى وه‌زیرى نه‌وتدا چڕكراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماكانى هاوبه‌شیه له‌نێوان هه‌ردولا.
به‌هۆى ناكۆكى نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ند، له‌ساڵى 2003وه تائێستا عێراق نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌نى یاساى نه‌وت‌و گاز، حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت به‌ده‌ركردنى ئه‌و یاسایه خۆى له‌بڕیاره‌كانى دادگاى فیدڕاڵى تایبه‌ت به‌دۆسیه‌ى نه‌وت‌و گازى هه‌رێم ڕزگاربكات.