نوێترین

recent

09/01/2023

حەقیقەتی وێنەکەی سەرۆك.

وێنە، هەمیشە مانا و دەلالەتی خۆی هەیە. لە وێنەوە سحری کەسایەتی و کاریگەری و بەرهەم و بەرەنجام سەیردەکرێ.

وێنە ئەو خاڵەیە کەتیایدا هەر بەتەنها ئێمە رەنگەکان و زەردەخەنە و فرمێسکەکان نایبینین ، بەڵکو ئەوە وێنەیە خۆی ئۆتۆماتیکی هەست و ئیدراک و تێگەیشتنی ئێمە سەیر دەکات.
وێنەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ هەرزەکارێکی عەرەب کەبەوە ناسراوە خەریکی یوتوب و شتی لەم بابەتەیە، بیرکردنەوە و پرسیاری زۆرمان لادەجوڵێنێ؛
باشە ئەبێ ئەم پێشوازیە گەرمە، بەپرۆتۆکۆڵی فەرمی بۆچی بووبێت؟
بۆ راکێشانی سۆزی عەرەب بوە بەرامبەر کورد؟
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجە و موچە بوە؟
یان تۆ بڵێی بۆ دانانی میکانیزمێک بوە کەچۆن پارە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەرانی هەرێم بگەرێننەوە؟
بەراست تۆ بڵێی بۆ نیشاندانی سادەیی و ساکاری سەرۆک بووبێت لەبەر چاوی میدیای عەرەبی؟؟
ئەرێ تۆ بڵێی بۆ قوڵکردنەوەی برایەتی عەرەب و کورد بووبێت؟
وەڵامی هەموو ئەمانە لای سەرۆکی هەرێم و دارو دەستەکەیەتی و ئێمە نازانین چیە و سحری وێنەکە کامیان نیشان دەدات.
بەڵام...
ئەو کورسیەی کەسەرۆک لەسەری دانیشتوە ، خوێنی هەزاران پێشمەرگەی هەژاری ئەم کوردستانە دروستی کردوە.
کورسیەکەی سمبولی هەرێمێکە کەئەنفال و کیمیاباران کراوە.
سەرۆکی هەرێم رەمزی مەعنەوی دەسەڵات و سیستەمی سیاسی هەرێمە و هەزار حساب و کتابی لەسەر دەکرێ، هەر بۆیە دەبێ ورد و درشتی هەر هەنگاوێ کەدەینێت لێک بداتەوە
ماوەی سێ ساڵە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمە ، هەتا ئێستا سەردانێکی منداڵانی هەڵەبجە و کەسوکاری ئەنفالی لەگەرمیان و چەمچەماڵ و دۆڵی جافەتی نەکردوە، نەک هەر ئەمە بەڵکو بەنوێنەرایەتی ئەم مەملکەتە لە ئەنفالستان و لە کیمیاباران لەکۆشەکەکەی منداڵێکمان نەبینی.
یان سەدان منداڵ لەشەری داعش بێ باوک بوون نەمانیبنی سەرۆک بۆتەنها جارێکیش سەردانێکیان بکات و دەستی بێنازی باوکایەتی بەسەریاندا بهێنێت.
ئەوەی یوتیوبەرێکی مێردمنداڵی عەرەب بەوێنەیەک نیشانیدان ، زۆر مانای مەجازی هەڵدەگرێ بۆئەوانەی کەحەقیقەتی نیەت و هەنگاوەکانی سەرۆک دەبینن.
د.بەختیارشاوەیس
Picsart-24-02-23-21-31-09-085