
لە ویلایەتی هەنانی چین ٨٨ ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون
پارێزگاری ویلایەتی هەنانی چین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تەنها لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە ویلایەتی هەنان کە سێەم گەورەترین ویلایەتی چینە، نزیکەی ٨٨ ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون، کە دەکاتە نزیکەی ٥٩٠ لەسەدی دانیشتوانی شارەکە.کان کوانچینگ، پارێزگاری هەنان، ئاماژەی کرد بەتەواوی ڕوون نیە لە چ کاتیکی دیاریکراودا ئەو ژمارە زۆرەی خەڵکی تووشی کۆرۆنا بوون، بەڵام لەدوای ئاساییکردنەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و شکاندنی کەرەنتینە، بەبەردەوامی خەڵک ڕوویان لەسەنتەرەکانی کۆرۆنا وپشکنینی پلەی گەرمی کردووە، وە زۆربەی حاڵەتەکان لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا تۆمار کراون کە بەنزیکەی ٨٨ ملیۆن و نیو حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکراون.
سەرچاوە:هاوڵاتی