
تۆڕە گەورەکەی سپیکردنەوەی پارەو بردنەدەرەوەی دۆلار درایە دەستەی دەستپاکی عێراق.
ئەمڕۆ دۆسێی ١٠ کۆمپانیاو بانکی شرق الاوسط و راوێژکارێکی بانکەکەو بەرپرسی لقی بانکە ئەهلیەکانی عێراق لەهەرێم و پێنج پارێزەر، ئاراستەی دەستەی دەست پاکی کرا، کە بەناوی شەش هاوڵاتی هەرێم کەحساب بانکیان لە لقی سلێمانی بانکی شرق الاوسط کردۆتەوە بەڵگەنامەکانیان بەکارهێناون و ئەم ١٠ کۆمپانیایان بەناوەوە دروست کردون ( شركة ليال الابداع، شركة ذوق الطيب، شركة لمعان البحر، شركة ضباب الأبيض، شركة أبداع الليث، شركة وهدايا المستقبل، شركة فردوس الحياة ، شركة سعادة الحياة، شركة وادي البلاد ، شركة روعة السحاب).
ئەمە دۆسێی سپیکردنەوەی پارەیە، واتە بردنەدەرەوەی دۆلار، ئەوەی ئێستە عێراقی خستۆتە بەردەم مەترسی گەورەی داڕمانی ئابوری و دابەزینی بەهای دینار.
نوسینگەی پەرلەمانتار
سۆران عومەر
٩/١/٢٠٢٣