
سه‌رۆكى دادگاى فیدڕاڵى عێراق ڕایگه‌یاند، بڕیاره‌كانیان بۆ به‌ئامانجگرتنى چینێكى دیاریكراو نیه‌و پێویسته كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم چاره‌سه‌ربكرێت.
جاسم عەبود سه‌رۆكى دادگاى فیدڕاڵى ڕایگه‌یاند، لە بودجەی ساڵی 2021دا بڕیاردرا پابه‌ندیه داراییه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا یه‌كلایی بكرێته‌وه له ساڵى 2004وه تا ئێستا.
سەرۆکی دادگای فیدراڵی ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، بڕیارەکەیان سەبارەت بە ناردنى پارە بۆ هەرێم ئامانجی بنیاتنانی دەوڵەت و ڕێگریکردنە لە سەرپێچی دەستوور
سەرۆکی دادگای فیدراڵی هێماى بۆئه‌وه‌شكردوه، بڕیارەکە به‌شێكى کۆمەڵگە ناکاتە ئامانج، هەروەها دەبێت کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بکرێت
دادگاى فیدڕاڵى عێراق هه‌فته‌ى ڕابردوو بڕیاریدا ناردنى پاره له به‌غداوه بۆ هه‌رێم نایاساییه و بڕیاره‌كه ناڕه‌یی حكومه‌تى هه‌رێمى به‌دواهات.