نوێترین

recent

29/01/2023

بافڵ تاڵەبانی هەوڵی دەستگیرکردنی نزیکەکانی لاهور شێخ جەنگی دەدات



لاهور شێخ جەنگی، یەکەم سکاڵای لە بافڵ تاڵەبانی بردەوە
یەکێتی گومانی لە هێز و جوڵەکانی لاهور شێخ جەنگی هەیە
،
چەند ڕۆژی ڕابردوو فشارەکانی یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی بۆ سەر نزیکەکانی لاهور شێخ جەنگی زیادی کرد. دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە هەوڵی دەستگیرکردنی ”ڕەنج شێخ خالید” بەرپرسی ئەمنی لالەزار درا، کە دەوترێت ناوبراو بەرپرسی هێزی دووپشکی سەر بە لاهور شێخ جەنگییە.
ڕەنج شێخ خالید، دوای هەوڵی سەرنەکەوتوی دەستگیرکردنەکەی لەفەیسبوکی خۆی ڕایگەیاند ”هیچ میلیشیاو هێزێک ناتوانن لەتاریکیدا دەستگیرمان بکەن و ئیرادەمان بشکێنن”.
شەوی ۲۷ ی ئەم مانگە هێزێکی ئەمنی یەکێتی لە هەڵەبجە ئاکۆ نامیق نەوڕۆڵییان دەستگیرکرد، کە بەکەسی یەکەمی لاهور شێخ جەنگی لەهەڵەبجە دەناسرێت.
ئاکۆ نەورۆڵی پێشتر ئۆتۆمبێلی یەکێتی لابووە و دواتر بەهۆی نزیکی لەلاهور شێخ جەنگییەوە ئۆتۆمبیلەکەی لەلایەن یەکێتیەوە لێ وەرگیراوەتەوەو لە بەرامبەردا لاهور شێخ جەنگی ئۆتۆمبیلێکی تری پێداوە. ناوبراو لە عەشیرەتی نەوڕۆڵییەو لەڕێی پەیوەندی خزمایەتییەوە، هەوڵدراوە، لە لاهور شێخ جەنگی دوور بکەوێتەوە و پێشنیاری چەند پۆستێکی حیزبی بۆ کراوە، بەڵام ڕەتی کردووەتەوە.
بەهۆی دۆخی ناوخۆی یەکێتییەوە، جموجوڵی سەرکردە کۆنەکانی یەکێتی و جوڵەکانی لاهور شێخ جەنگی لە جاران زیاتر بوون.
ڕۆژی ۲٤ی ئەم مانگە لاهور شێخ جەنگی، توانی لە دادگای هەولێر ئەنجامی سکاڵایەک لە بەرژەوەندی خۆی کۆتای پێ بهێنێت و دادگاکە لاهور شێخ جەنگی وەک هاوسەرۆک ناساندووە.
میدیای نزیک لەلاهور شێخ جەنگی بێدەنگیان لە ئەنجامی سکاڵاکەی هەولێر ڕاگەیاندووەو باسی ناکەن تا بیانوو نەدەنە میدیای یەکێتی بە نزیکی پارتی تۆمەتباری بکەن. بەو پێیەی بڕیارەکە لە دادگایەکی هەولێرەوە دراوە. بەپێی بڕیاری دادگا حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ دەبێت لاهور شێخ جەنگی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی بناسن تا ئەوکاتەی یەکێتی کۆنگرە دەبەستێت.

لەلایەکی ترەوە لاهور شێخ جەنگی، چاوەڕێی ئەنجامی سکاڵاکەی بەغدایە لەسەر یەکێتی تۆماری کردووە دەیەوێت فەرمانگەی پارتە سیاسیەکان لەبەغدا مافی هاوسەرۆکی بۆ بگەڕێنێتەوە.
یەکێتی، ئێستا گومانی لە جوڵەکانی لاهور شێخ جەنگی هەیە، گومان دەکەن ڕێکخستنی حیزبی و چەکداری هاوتەریب لە ناو یەکێتیدا دروست بکات. سیناریۆی سەرەتای دروست بوونی گۆڕان دووبارە ببێتەوەو نیگەرانن لە کۆبونەوەکانی لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکان و بەکارهێنانی ناو و لۆگۆی یەکێتی لەلایەن ناوبراوەوە.
لە ئێستادا یەکێتی دەیەوێت کەسە سەربازییە نزیکەکانی لاهور شێخ جەنگی دوور بخاتەوە بەشێوەی گەڕانەوەیان بۆ ناو یەکێتی بەپێدانی پۆست و ئیمتیاز یان دەستگیرکردنیان و لە ماوەی ڕابردوو سەدان
Picsart-24-02-23-21-31-09-085