
بـــــــەپەلە : هۆشداری
حاکم قادر: دەبێت چاوەڕێی بڕیاری تریش بین لەدژی گەلی کوردستان بکەن
كوردستان "لە ئێستادا عێراق و هەرێم بە قۆناغێكی بێ متمانەی سیاسیدا تێدەپەڕێت "پێویستە خاڵی ھاوبەشی ھەموو لایەنە سیاسییەكان ئاسایی كردنەوەی بارەدۆخی ھەرێمی كورستان بێت"
لە شاری سلێمانی حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بە یاوەریی حاكم محەمەد قەرەداخی سەردانی بارەگای حزبی شیوعی كوردستانیان كردوو لەلایەن د.كاوە مەحمود سكرتێری گشتی و سوبحی مەھدی ئەندامی سەركردایەتی و عوسمان زیندانی بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی پێشوازیان لێكرا، "سەرەتا دۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق و پێشهاتە نوێیەكان گفتوگۆی لەبارەوە كراو چەند پرسێكی دیكە خرانەبەر باسەوە."
حاكم قادر ڕایگەیاند، "بەداخەوە لە ئێستادا عێراق و هەرێم بە قۆناغێكی بێ متمانەی سیاسی و دابڕانی لایەنە سیاسیەكاندا تێدەپەڕێت و ھێشتا كات ماوە كورد نێو ماڵی خۆی ڕێكبخاتەوەو سەرجەم لایەنەكان بە یەك پاكێج بڕۆنەوە بەغدا بۆ
حاكم قادر ڕایگەیاند، "بەداخەوە لە ئێستادا عێراق و هەرێم بە قۆناغێكی بێ متمانەی سیاسی و دابڕانی لایەنە سیاسیەكاندا تێدەپەڕێت و ھێشتا كات ماوە كورد نێو ماڵی خۆی ڕێكبخاتەوەو سەرجەم لایەنەكان بە یەك پاكێج بڕۆنەوە بەغدا بۆ پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندیەكانی گەلی كوردستان."لەسەردانەكەدا ھەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە كردەووە، پێویستە خاڵی ھاوبەشی ھەموو لایەنە سیاسییەكان ئاسای كردنەوەی بارەدۆخی ھەرێمی كورستان بێت و ئەم قۆناغە پێویستی بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی هەیە و ئەگەر یەکگرتوو و یەکڕیز نەبێت، دەبێت چاوەرێی بڕیاری تریش بین لەدژی گەلی كوردستان، بۆیە کارو کاردانەوە و موزایەدە کردن لە دژی یەکتر بێ سودە و زیانی گەورە بە دۆزی گەلەکەمان دەگەیەنێت."
حاكم قادر ھێمای بۆ ئەوەشكرد، "وەك یەكێتی نیشتیمانی ھەمیشە جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان سەرجەم لایەنەكان دەكەینەوە لەسەر پرانسیپی ئاشتی و پێكەوە ژیان بە شێوەیەك پرسی نیشتمانی و نەتەوەیی و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان هەوێنی بەهێزكردنی گوتار و پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان بێت لە پێناو باشتركردنی ژیانی هاوڵاتیان و دەستەبەركردنی ماف و ئازادییەكان و حوكمڕانیەكی باشتر."