دیایی فەرمی یەکێتی سهروتاری PUKMEDIA دا لەسەر دەستگیرکردنی دوو کادری یەکێتی رەخنەی توند لەپارتی دەگرێت و داوای ئازادکردنی دوو دەستگیرکراوەکەی بادینان دەکات
بەپێی بڵاوکردوەی میدیایی فەرمی یەکێتی ئاماژە بەوەدراوە، ئاسایشی دهۆک کە لە ژێر دەسەڵاتی پارتییە دوو کادیری کۆمیتەی دینارتەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردووە بەبێ هیچ پەڕاوو ئیزنێکی یاسایی و دادوەری، هەڤاڵانمان (عاسف حسێن حەمۆ، محەمەد ئەمین خدر ) کارگێڕی کۆمیتەن
دەقی سهروتاری PUKMEDIA:
*ئەمە چەندەمین جارە ئاسایشی پارتی ئەو رەفتارە نادیموکراتییە، نابەرپرسانە بەرامبەر بە کادیری حزبەکانی دیکە و بەتایبەتیش بەرامبەر بە کادیرەکانی یەکێتی چەندپاتە دەکاتەوە بەبێ هیچ پاساوێکی یاسایی، تەنها ھەر بۆ چاوترسێنی و گێچەڵی سیاسیی بە حزبەکانی ژێر نفوزی خۆی وا دەکات.
*بەداخەوە ئەو جۆرە هەواڵانە خەریکە دەبنە هەواڵی نۆرماڵ لەبادینان، وەک هەواڵی کەشوھەواو بانبارینی لێهاتووە، بۆچی؟ چونکە ئاسایشی پارتی ئەوەندە دووبارەی کردۆتەوە، خەریکە تەنانەت بەهای هەواڵی خۆیشی لە دەستدەدات، ئێ بەڵام ئاسایشەکەی پارتی کە لەسەر سەرکوت و رفاندن راهاتووە هەر کەیفی پێدێ و هەر سەبووری بە پاوانخوازی وا دێت!
*سیناریۆکەی هەمیشە کۆن و ئەزبەر کراون، تۆمەتەکان ئامادەن بەجۆرێک فۆرمی دەستگیرکردن و پەراوی ئاساییش، بە کڵێشەوە ،لەبەردەستە، هەر ناووناونیشانی دەخرێتەسەر و ئیتر ئیعازی جێبەجێکردنی دەمێنێ. جارێک یەکێتیی، جارێک یەکگرتو و کۆمەڵ، جارێک گۆڕان و ئینجا جارێکی تر یەکێتی، خواپێمان نەگرێت کار وابڕوات پارتییەکانیش سەرەی گرتنیان بێت گوایە وەک پێویست پارتی نین و رەنگە هاوزەردییشیان دادیان نەدات.
*کاتی ئەوە هاتووە پارتی واز لەم شێوە حزبایەتییە، لەم شێوە حوکمڕانییە و لەم شێوازەی مامەڵەکردنە لەگەڵ دیاردەی فرەحزبی بهێنێت، چونکە وا کەشفە، کەس نییە ئەشهەدوبیلا بۆ ئەم رەخنەیەمان نەکات.
*بانگەوازمان بۆ پارتی ئەوەیە شێوەی مۆدێرنتری ململانێی سیاسیی بدۆزێتەوە، خۆ ئێستا ساڵی حەفتاکان نییە، بەزەبر و زبری مامەڵە هەڵسوکەوت لەگەڵ جیاوازەکان دا بکات. ئەم شێوە زەبر و زبرە هێند عەیبەیە حزبی دیکەش ،کە دەتوانن بیکەن ،نایکەن و پێیان شەرمە. ئاخر ئێمە بە حساب باسی کوردستان و وڵات و حوکمڕانی سەدەی بیست و یەک دەکەین،نەک نفوزێک لەپەنا گوندێکی زەمانی پێشین.
* بەرێزینە !
هەڤاڵەکانمان هەرئێستا بەربدەن و مەیکەنە پەراوی سەرمێزی مفاوەزات و گفتوگۆی داھاتوو ، چونکە کەس مفاوەزات لەسەر ئازادی و مافی سیاسەتکردن ناکات!. هیومان رایتس وۆچیش وای پێوتون و کوردایەتی رەسەن و حوکمڕانی دیموکرات و مۆدێرنیش هەر واتان پێ دەڵێت.